باشترین ئەکتەر و فیلم لە ئۆسکاری 2023 دیاریکران

ليست هناك تعليقات



لە 95ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاری 2023 باشترین فیلم و ئەکتەری پیاو و ژن دیاریکران؛ بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئۆسکاردا ژنێکی ئاسیایی بووە باشترین خانمە ئەکتەر.

رێوڕەسمەکە لە هۆڵیوودی کالیفۆڕنیای ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. برێندان فرەیزەر، ئەکتەری ئەمریکی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی بردەوە کە لە فیلمی "The Whale" رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. هەروەها میشێل یۆو، خانمە ئەکتەری بە رەچەڵەک مالیزی خەڵاتی باشترین ژنە ئەکتەری ئۆسکاری 2023ی بردەوە کە لە فیلمی "Everything Everywhere All At Once" رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.

هاوکات خەڵاتی باشترین فیلم لە رێوڕەسمی ئۆسکاری 2023 درایە فیلمی "Everything Everywhere All At Once."


خەڵاتەکانی دیکەی ئۆسکاری 2023 بەم شێوەیە:

خەڵاتی باشترین دیزاینی جلوبەرگ درایە فیلمی "Black Panther: Wakanda Forever"

خەڵاتی باشترین ماکیاژ درایە فیلمی "The Whale"

خەڵاتی باشترین وێنەگرتن درایە فیلمی "All Quiet on the Western Front"

خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەکشن درایە "An Irish Goodbye"

خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم "Navalny"

خەڵاتی باشترین ژنە ئەکتەری پاڵپشت درایە جەیمی لی کۆرتس لە فیلمی "Everything Everywhere All at Once"

خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی پاڵپشت درایە "کە هوی کوان" لە فیلمی "Everything Everywhere All at Once"

خەڵاتی باشترین ئەنیمەیشن درایە "Guillermo del Toro's Pinocchio"

خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی درایە "All Quiet on the Western Front"

خەڵاتی باشترین کورتە بەڵگەفیلم درایە "The Elephant Whisperers"

خەڵاتی باشترین کورتە ئەنیمەیشن درایە "The Boy, the Mole, the Fox and the Horse"

خەڵاتی باشترین میوزیکی وێنەیی درایە "All Quiet on the Western Front"

خەڵاتی باشترین ئیفێکتی وێنە درایە "Avatar: The Way of Water"

خەڵاتی باشترین سیناریۆی وەرگیراو درایە فیلمی ""Women Talking"



براوەی زۆرترین خەڵاتەکانی ئەمساڵ لە 95ـەمین رێوڕەسمی ئۆسکار بەمشێوەیە:

فیلمی "Everything Everywhere All at Once" حەوت خەڵاتی بردەوە

فیلمی "All Quiet on the Western Front" چوار خەڵاتی بردەوە

فیلمی "The Whale" دوو خەڵاتی بردەوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif