سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی ده‌ڵێت له‌سه‌ر داوای خۆپیشانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخان بڕیاریداوه هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ریی ئه‌و شاره نۆژه‌ن بكاته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش وتویه‌تی: "با حکومەتی ماوە بەسەرچوو کورسییەکەی جێبهێڵێت بۆ ئێمە".
له په‌یامێكدا كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ نوسیویه‌تی: وەک وەڵامێک بۆ خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان کە دوێنێ شەو داوایان لێکردم بە دەم بەشێک لە داواکاری خۆپیشاندەرانەوە بچم، بریاڕمدا بە نۆژەنکردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری ئەو شارە کە بۆ ماوەی چەندین ساڵە خەڵکی دەربەندیخان هۆڵی نەشتەرگەریان نییە و ئەگەر کەسێک لە دەربەندیخان نەخۆش بێت یاخود خاتوونێک منداڵی ببێت ئەوا دەبێت بە ئۆتۆمبێل بیبەن بۆ سلێمانی، ئەمەش ئەوپەری بێرێزی حکومەتی هەرێمە بەرامبەر بە خەڵکی ئەو شارە دەیکات.
"خۆ ئەگەر حکومەتی ماوەبەسەرچوی هەرێم داوای خۆپیشاندەران و خەڵکی ئەو شارەی پێ جێبەجێ ناکرێت، ئەوا با کورسی حکومەت جێبهێڵێت بۆ ئێمە و بزانێت لە ماوەی یەک مانگدا داواکانیان جێبەجێ دەکەین یان نا؟ بەڕاستی شەرمە حکومەت و دەسەڵات وەک ئێمە نەچێت بە دەم داوای خەڵکەوە، لە کاتیکدا ئێمە نە حکومەت و نە سەروەتی وڵاتمان لەبەردەستدایە." شاسوار عه‌بدولواحید وای نوسیوه.
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ داواكارییه‌كی له خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان هه‌یه و ده‌ڵێت: داواکارم لە خەڵکی ئازیزی دەربەندیخان بەردەوام بن لە خۆپیشاندان تا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت. هیچ شتێک ساردیان نەکاتەوە .ئەم هەنگاوەی ئێمەش دیارییەکی بچوکە بە خەڵکی ئەو شارە بەرامبەر بەهەڵوێستی و خۆڕاگریان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق