دەزگای لووتکە: ناسنامەی ئەو 45 کۆچبەرە دیار نییە کە بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت

ليست هناك تعليقات



نوێنەری دەزگای لووتکە لە یۆنان رایگەیاند، 41 کۆچبەر لە بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی نزیک دوورگەی لێرۆسی لە یۆنان رزگار کراون و چوار تەرمیش دۆزراونەتەوە، بەڵام هێشتا ناسنامەیان دیار نییە.

رۆژی یەکشەممە 05-02-2023 کاژێر 9:00ی بەیانی بەلەمێکی کۆچبەران لەنزیک دوورگەی لێرۆسی لە یۆنان ژێرئاو کەوت.

رۆژی دووشەممە 06-02-2023 حوسێن حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگای لووتکە لە یۆنان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بە گوتەی ئەو کۆچبەرانەی رزگار کراون بەلەمەکە هەڵگری 45 کۆچبەر بووە، 41یان لە دەوروبەری پاندلی کە گوندێکی بچووکە لە باشووری رۆژهەڵاتی لێرۆسی رزگار کراون کە ژن و منداڵیان لەنێودا بووە.

بە گوتەی نوێنەری دەزگای لووتکە، چوار تەرمیش دۆزراونەتەوە کە دوو کوڕی تەمەن پێنج ساڵ، کچێکی تەمەن چوار ساڵ و ژنێک، کە تەمەنی لەنێوان 17 بۆ 20 ساڵ دەبێت، بوون.

لەبارەی ناسنامەی کۆچبەرەکان، نوێنەرەکەی دەزگای لووتکە گوتی، تائێستا ناسنامەی هیچ یەکێک لەو کۆچبەرانە دیار نییە.

حوسێن حەمە ساڵح گوتیشی، پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ناوەندی یەکخستنی گەڕان و رزگارکردن بە سێ کەشتی و هێلیکۆپتەرێک لە کەناراوەکانی لێرۆسی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ رزگارکردنی کۆچبەران کردووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif