سه‌دساله‌ی لۆزان - توركیا ده‌توانێت هه‌لی وه‌شێنیته‌وه‌؟

ليست هناك تعليقات


مەسعود عبدلخالق
-
له‌یادی100 ساڵه‌ی كۆنگره‌ی لۆزان
ستراتیجیه‌تی توركیا له‌هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی لۆزان
دژ بە كورد ... نه‌خشه‌ ڕێگەی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ .... .

واپێ ده‌نێینه‌ یادی سەدساڵه‌ی پەيماننامەی لۆزان، هاوكات لەتەك سەدساڵ و يادكردنەوەی ئەم پەيماننامەيەدا، توركيا هەڕەشەی سڕينەوەی دەكات، دەڵێت ڕەوشی ئەو كاريگەرييەی كۆتايي دێت. تورکيا هەندێك پرسی قانوونی كۆن دەوروژێنێت، لەوانەيش: 1- عەهدی ميللی2- پەيماننامەی سێڤەر3- پەيماننامەی لۆزا 4- ويلايەتی موسڵ. بۆ ئەم مەبەستە، سەرۆكی ئێستای توركيا، بۆی كەوتۆتە گەڵاڵەكردنی نزيكەی سەد شارەزانی قانوونيی جيهانيی بۆ لێدوان و هەڵسەنگاندنی ئەم كيشەيە و ڕێكخستن و دادی قانوونيی. هەر کێشەيەكيش تايبەتمەنديی و كاركردنيی خۆی دەبێت. بەگوێرەی ئەو تايبەتييانە، تورکيا كەوتۆتە گەڵاڵەكردنەوەی و وەگەڕخستنی هێزی چەكداريی لە قوبرس و ليبيا كە پەيوەندن بە پەيماننامەی سێڤەر، ئەو هێزانەی لە سووريا و ماددەی"1" لە عەهدنی ميللی.

سەبارەت بە كوردستانيش، هەموو ئەو ڕێكەوتننامە دەگرێتەوە تايبەتن بە چوار پەيمانەكەی (عەهدی ميللی)، (سێڤەر)، (لۆزان)، (ويلايەتی مۆسڵ).

لەبەرئەوە، گرنگی لەو گۆنگرەيەدا، زانينی زۆر لەو پرس و كێشانەی تايبەتن بە كوردستانەوە و مەودای هەڕەشە و زيان و بەهەند وەربگيردرێن

ئەو ڕەهەندە قانوونيی و ڕامياريی (سياسيی) و چۆنێتيی ئەو ڕاستييەی پەيماننامەی لۆزان كە لە ساڵی 2023ز گوایه‌ بەسەردەچێت و ئۆتۆماتیكی هه‌لده‌وه‌شێته‌وه‌.

بۆ سەرهەڵدانی ئەم پرسە، سەركردايەتی كورد دەبێت چی بكات تاكو بتوانێت ڕووبەڕووی ئەو گەردنكێشيانە (تَحَدِّي) ببێتەوە.

پيادەكردنی ئەم سەركێشييە، لە تێگەيشتنی درێژخايانی ستراتيژيی توركيا و زانياريی گەياندن بە سەركردانی كورد لەبارەيەوە دەبينرێت بۆ دەستەبەركردنی پاڵپشتييەكی ڕامياريی و قانوونيی لەم كاروبارانەی خوارەوە:ـ

نیازە شاراوەكانی توركیای ئێستا لە هەڵوەشانەوەى لۆزان

زۆر بە كورتيی ....

.1توركيا دەیەوێت، بەرە بەرە گرنگيی چڕبكاتەوە بۆ كەمكردنەوەی تينی بزوتنەوەی كورد لە چوار پارچەكانی كوردستاندا و بەتايبەتيی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتيی و هەرێميی و عێراقيیــدا.

2. توركيا دەيەوێت لە گەلی هەرێمی باشوور/كوردستان هەژموونی بيريی ئايينی (مەزهەبيی) زاڵبێت بەسەر بيری نەتەوەيی و نيشتمانيی، دانيشتوانی هەرێم بكاتە هاوشێوەی سوارەی حەميديی، هەروەك لە باشووری كوردستان كە چەندين جاراندا پێی هەستاوە.

3. لەھەمان كاتــدا، توركيا دەیەوێت هەرچی داهاتە سروشتييەكان و نەوتە، بيانخاتە ژێر هەژموون و دەسەڵاتی خۆيەوە. بەمەيش سوودێكی زۆری لە هەرێمی كوردستان دەستكەوتوە و دەستيــدەكەوێت تاكو ئێستا. ئەوەتا تاكو ئێستا نزيكەی دە مليار دۆلار قازانجی ساڵانەی لە كوردستان دەستكەوتوە.

4. بەمەيش، توركيا دەيەوێت، كوردستان بكاتە بازاڕێك بۆ كۆمپانياييەكان و شمەكەكان، لەبەرابەری ئەوەدا، هيچ پڕۆژەيەكی پەرەپێدان بۆ كوردستان نەمێنێت نغرۆيەكاتە گەندەڵی دارايی و كارگێڕيی و .... هتد.

.5پلانی توركيا لەم خاڵانەدا چڕبۆتەوە:

أ. دەبينێت كە يەكبوونی خاكەكانی سوريا و عێراق و ئێران، بيمە و دڵنيابوونێك دابين دەكات بۆ يەكبوونی خاكەكانی توركيا، ئەمەيش لەخۆيدا تەواو هەڵوێستی زۆر ئاشكرای توركيا دەردەخات كە تا چ ڕادەيەك هەڵويستی شەڕەنگێژيی هەيە بەڕووی گەلی كوردستاندا.

(إ)و (ب) و (ج)، توركيا دەيەوێت پێداگربێت لەسەر ئەو پەيماننامە و ڕێكەوتننامانە هاتوە، هەريەك لە عەهدی ميلليی و ويلايەتی موسڵ و پەيماننامەی لۆزان.

كورد.... دەبێت چی بكات؟؟؟

له‌ ‌سه‌ره‌تا سه‌ده‌ی بيستەمدا، هەندەك له‌ كوردان هەڵەيەكی زۆر گەورەی كوشندەيان كرد، لەڕێی ناردنی شاندێكی كورديی بۆ بەشدارييان لە گۆنگرەی لۆزان كە پێكهاتبوون لە " برنجی زادە" و "زولفی بەگزادە" كە بەناوی گەلی كوردەوە لە كۆنگرەكەدا و كەوتنيان بەدوای عصمەت ئينۆنو و حاخامێكى يەهوديی لە دانيشتنی كۆنگرەكەدا كەوتنە ئاخاوتن.

ئەم دوو نوێنەری كوردە بەناوی گەلی كوردەوە كەوتنە ئاخاوتن لە کۆنگرەكەدا. فراكسيۆنی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی توركيای گەورە پیکهاتبوون لە 72 ئەندام بەسەروكايەتی "حەسەن خەيريی" كە ئەتاتورك لە ئەنقەرەی پايتەخت دايمەزراندبوو. نوێنەرانی كورد لەو ئەنجومەنەدا، بەناوی گەلی كوردەوە، بروسكەيەكيان بۆ كۆنگرەی لۆزان نارد و دوابڕيار خۆيان دا و وتيان:

" ئێمە .... نامانەوەێت پەيماننامەی سێڤەر و سوڵتان و ئيستەنبوڵ".....

" ئێمە... نە شەريف پاشامان (شەريف پاشای خەندان) دەوێت... نە سەربەخۆيی..."

"دەمانەوێت ماددەكانی (62 ـ 64) كە لە پەيماننامەی سیڤەر ‌The Treaty of Sèvres هاتوون.... لاببرێن و چزبكرێن...." .

"ئێمە دەمانەوێت پەيمانی لۆزان و ئەتاتورك و ئەنقەرە و برايەتيی كورد – تورك".

ئەم كارە، بوە هۆی گۆڕينی پەيمانی سێڤەر بە پەيمانی لۆزان.

لەم گۆڕينەدا، گەلی كورد دۆڕاوی گەورە بوو لە پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانيی لە پەيمانی لۆزانـدا، هەر لە ناوەڕۆكی ڕێكه‌وتنی لۆزان 128 جار ناوی توركيا هاتوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەناوی كورد بدرێت.

بۆ يەكەم جاريش، لە بەندی (3)ی پەيمانەكەدا دوو جار ناوی عێراق هاتوە، بەڵام لەمەيشدا ناوی كورد نەهاتوە.

لە ‌سه‌ره‌تای سه‌ته‌ی 21ز، پێويست بوو كورد، بە ديدێكی ‌یه‌كگرتوو، بەئاوەزێكی دانستانە و زارشتانە‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ ببوايەتەوە‌، ئەو به‌ڵگه‌نامه مێژوويی و قانوونیی و سیاسيیانەی كە زۆر له‌به‌ر ده‌ستدان‌، وه‌ك دۆسييەكی به‌هێز گەڵاڵە بكردايە و زۆر شارەزايانە و لێزانانە ئامادەيانی بكردايە و بيانخستبايەتەگەڕ بۆ ڕۆژی يەكلابوونەوەی چارەنووس.

بايەتە ئەو بەڵگەنامانە، لە دوو تەوەری گرنگدا كۆبكرێنەوە، زۆريش پێويستە بەهەند وەربگيردرێن و بخرێنەگەڕ‌ تاكو سەركردايەتی كوردستانيی لێوەيانڕا بتوانێت ئەو هاژەوهوشانەی دەسەڵاتی توركيا بپوچێنێتەوە.

هەر لەو بەڵگەنامانەيشەوە بتوانێت، لێزانانە و دانستانە دەستبخاتە نێو لۆزانەوە و هەڵيــبوەشێنێتەوە، چونکە ئەم هەڵوەشاندنەوە لە بەرژەوەندی گەلی كوردستان دەبێت.

یه‌كه‌م - بەڵگەنامە قانوونييەكان بۆ ڕووبەروبونەوەی هەوڵەكانی توركیا

1- لە پەيماننامەی سیڤه‌ردا، وەنەبێت هەر ماددەكانی (62، 63، 64) لەبەرژەوەندی گەلی كوردستاندان. بەڵكو چەند ماددەی ديكەی تێدايە كە لەبەرژەوەندی گەلی كوردستاندان وەك هەردوو ماددەی (142) و (145).

2- بەپێی پەيماننامەی سێڤەر، تەلارێكی سياسيی بۆ ناوچەی خۆرەڵاتی ناوەند دانراوە. ئەمەيش ئاماژەيەكە بۆ ئەوەی كاريگەری ئەم پەيماننامەی سێڤرە وەك خۆی ماوە و هەڵنەوەشاوەتەوە.

3- هيچ ماددەيەك بە نەسك (نَصّْ)كی داڕێژراو لە پەيمانەكەدا نەهاتووە كە ئاماژە بە هەڵوەشانەوەی سێڤەر بدات ياخود بە پەيمانی لۆزان كە ببێتە جێگرەوەی سێڤەر.

4- لەم بارەدا، خۆ ئەگەر پەيمانەی سێڤەر، سياسيانە بۆ گەلی كوردستان هەڵوەشابێتەوە ..... لايەنە قانوونييكەی وەك خۆی ماوەتەوە و هەڵنەوەشاوەتەوە.

5- هيچ ماددەيەك نە لە سێڤەر و نە لە لۆزاندا نەهاتوە كە دەمــمێچ (سَقْف زَمَنِي)ـی سنووردار كرابێت بۆ كارپيادەكردنی ئەو دوو ماددەيە. چونكە ماددەی (143)ی پەيمانی لۆزان كە لە دەمگاری (فترة زمنية) جێبەجێكردنی پەيمانەكە، هيچ نەسكێكی نووسراوی تێدا نييە كە ئاماژەی بە دەمــميچيی كۆتاييهێنان بە بەڕێوەچوونی پەيماننامەكە بدات. لەبەرئەوە، ئەو هەڵپە و هەوڵدانەی تورکيا بۆ ترساندنی هەرێمی باشووری كوردستانە لە ئاخاوتنەكانيدا كە گويا بەڕێوەچوونی پەيمانی لۆزان لە ساڵی (2023ز) كۆتايی پێــدێت.

ئەمە لە ڕووی قانوونييەوە هيچ بنەما و بايەخييەكی نييە.

6- هەموو ئەو ڕێكەوتنـنامەی نێوان نوێنەرانی فەرمی توركيا و دەوڵەتی عوسمانلی واژۆكراون. پەيمانی سێڤەر لەلايەن (هادی پاشا) و پەيمانی لۆزان لەلايەن (عصمت ئينونو) ‌واژۆكران. جا ئەو كەسانەی پێيان وايە كە بڕيارەكانی"عصبة الأمم" هيچ پشتێكی قانوونی نەماوە، نەزان و نەشارەزان لە ڕەوشی قانوونە دەوڵەتييەكان. چونكە "عصبة الأمم" لە 18/4/1946ز هەموو ئەو بڕيارانەی كە بەشێوگێكی قانوونيی داڕێژراون و دەرچێنراون، ڕادەستی ڕێخراوی نەتەوە يەكگرتوەكانی كرد. لەبەرئەوە هەموو ئەو بڕيارانەی لە (عُصْبَة الأمَمْ) وە دەرچوون، تا ئێستايش هێزی قانوونيیان لە ڕێخراوی نەتەوە يەكگرتووەكاندا ماوە.

7- به‌گشتێی، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوە، گوایه‌ تينی ڕێكه‌وتنە ده‌وڵەتييەكان ته‌نها سەد ساڵ دەخاێنێت. بۆچوونێكی نە ڕاستە.... هيچ بنەمايەكی قانوونيی دەوڵەتيی نييە.

دووه‌م –ڕاسپارده‌ گشتیيه‌كان

پێش ئه‌وه‌ی بچینه‌ سه‌ر ڕاسپارده‌كان ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی لۆزان زۆر له‌قازانجی كورده‌ ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تیه‌كی ژیری هه‌بێت، زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیانه‌ (سیڤه‌ر –لۆزان –ویلایه‌تی موسل) مه‌رج و ئه‌نجامی باشی بۆ كورد هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر (دووباره‌)سه‌ركردایه‌تیه‌كی حه‌كیمی هه‌بێت ..

ڕاسپارده‌كان :

1- سازاندنی یەكڕیزيی هەرێمی باشووری كوردستان و هەرێمە كوردستانييەكانى وڵاتانی ديكە، بەگوێرەی ڕەهەندی نیشتمانيی و قانوونی دەوڵەتيی.

2- هەڵوەشاندنەوەی ئەو پەیوەندییە ناهاوسەنگييانەیی هەرێمی باشووری كوردستان یان حزب لەگەڵ توركیا، بەتایبەتيی گرێبەستە دوور و درێژخايانەكانی گاز و نەوت، پێويست دەكات باڵا لێژنەيەكی قانوونيی وسیاسيی بۆ ئەو مەبەستە پێكبهێنرێت لەپێناوی ڕووبەڕوونەوەی ئەو هەڵپەخوازيانی تورکيا لەم بارەيەوە..

3- دەست بەهەڵمەتی دەركردنی سوپای توركیا بكرێت لە كوردستانــدا، ڕێی بەكارهێنانی لايەنە عارەبيی و دەوڵەتيی و نەتەوە يەكگرتووەكانەوە.

4- بايەتە كێشەكانی هەرێمی باشووری كوردستان بەشێوەيەكی ستراتیژيیانە (نەك تاكتیكیانە) لەگەڵ عێراقــدا چارەسەربكرێن.

5- هاوكاريكردن لەگەڵ حكومەتی عێراقييدا بۆ ورووژاندنی دەستێوەردانی دەوڵەتی توركيا و ئێران لە كاروباری هەرێمی باشووری كوردستان و پەنابردن بۆ ئەنجومەنی ئاساييشی نێودەوڵەتيی و ڕێخڕاوی نەتەوە يەكگرتووەكان، بەپێی ماددەكانی 109 و 110 لە دەستووری عێراق.

6- بايەتە هەرێمی باشووری كوردستان، زۆر بە توندیی، سزای ئەوانە بدات كە هاوكاريی و سيخوڕيی بۆ توركيا و ئێران دەكەن. هەروەها ئەو دەستە و گروپانەی هەڵدەستن بە تيرۆركردنی كادير و لايەنگيرانی پارتەكانی خۆرەڵاتی كوردستان كە لە باشووری كوردستاندا هەن.

بەڵام لەگەڵ ئەوەيشدا پێويستە پەیوەندی دیپلۆماسيی لەگەڵ ئەم دوو وڵاتە ناوبراوەدا لەبەرچاوبگيردرێت.

7- پێويست دەكات!! .... لەڕێی نووسين و وتار و نێوەندە ڕاگەياندنەكانەوە، ئەو هەوڵانەی لە خاڵی پیشتر ئاماژەيان پێدراوە، ئەوانەيش بگرێتەوە كە ناڕاستەوخۆ پشتيوانيی و لايەنگيريی دەوڵەتی توركيا دەكەن لەو شەڕەنگێژيی پڕكێشيانە لە هەرێمە كوردستانييەكانی ديكە پێيــهەڵدەستێت.

8- پێويستە برایانی پارتی كارگەرانی كوردستان (پەكەكە) و حزبه‌كانی ديكەی كوردستانی خۆره‌ڵاتی كوردستان ڕەچاوی بارودۆخی هەرێمی/باشووری كوردستان بكەن. دەبێت هەر بوونێكیان لە هەرێمــدا بەئاگاداريی و پەسەنديمەندیی حكومەتی هەرێمی باشووری كوردستان بێت.

هەروەها دەبێت پارتە كوردستانييەكانی هەرێم لە چوار هەرێمە كوردستانييەكاندا هاوكاريی و هاوسۆزييان هەبێت لە پشتگيريیـكردنيان بۆ پڕۆژەی قەنديل و ڕاساندن (تَصَدِّي) بە ڕووی ئەو شاڵاوە دژندانەی توركيا بەنيازی هێنانی تيرۆرستان بۆ ناوچەی قەنديل و ئابڕووبردنی ئەو پيلان و مەترسييانەی كە بۆ دەوڵەتانی ناوچەكە و جيهان دەهێنێت.

9- پرۆژه‌ی قه‌ندیل زۆر ئاسانــتر جێبه‌جێ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كور له‌هه‌ر چوار پارچه‌ به‌نیازپاكی له‌گه‌ل یه‌ك بن ، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی عێراق به‌فه‌رمی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان سه‌لماندی كه‌ بوونی گه‌ریلا له‌ قه‌ندیل له‌سه‌ر داوای توركیا بوه‌ (ئه‌و به‌لگه‌نامه‌یه‌زۆر گرنگه‌ بۆ هه‌رێم وبۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان) .

ه‌- گرنگيی بەستنی كۆنگرە، خالێكی گرنگی ئه‌و ڕاسپاردانه‌یه‌ و لێره‌وەڕا‌ پێشنیار ده‌كه‌ین بۆ هەموو لایەنەكانی ناوەكيی ودەرەكيی:

أ- بايەتە لەم بارودۆخە ناسكە چارەنووسەدا، هەموو حزبە كوردستانیەكان بگەنە ڕێكەوتن و بزانن كە توركیا تەواو مەترسی یەكەمە لەسەر بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان لە چوار هەريمە كوردستانييەكان.

ب- یەكەم هەنگاو، داواكردنە بە پەلــكشيی هێزەكانی تورك لە هەرێمى باشووری كوردستاندا. 

ج- پاش پەلــكێشيی هێزەكانی توركيا لە هەرێمى باشووری كوردستان. لەسەر حيزبە هەرێمييەكانی خۆرەڵات و باكووری كوردستانە كە بوونيان لە هەرێمدا هەيە، پابەندبن بەو زانياريی و ڕانماييانەی لەبارەيانەوە لەلايەن هەرێمی باشووری كوردستانەوە بەپێی بواری قانوونی هەرێم و دەستوری عێراقيیيەوە دەردەچێت.

مسعود عبدالخالق    19/1:2023ز

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif