زیدان بەرەو کوێ؟

ليست هناك تعليقات



زینەدین زیدان، راهێنەری پێشووی یانەی ریال مەدرید ماوەیەکی زۆرە ناوی بە چەند یانە و هەڵبژاردەیەکی جیاواز دەبەسترێتەوە، بەڵام هێشتا ئەو بڕیاری کۆتایی نەداوە.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان باس لەوە دەکەن کە زیدان ئامادەیە ببێتە راهێنەری پاریس سانجێرمان، ئەگەر یانەکە دەستبەرداری کریستۆڤ گالتێ ببێت، لە هاوینی داهاتوودا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رۆژنامەی ئاتلێتیکی ئینگلیزی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، راستە زیدان ئامادەیە ببێتە راهێنەری پاریس سانجێرمان، بەڵام بژاردەی یەکەمی راهێنەرەکە نییە.

بەپێی رۆژنامەکە، ئەگەر زیدان دوو دەستەوارەی لەلایەن پاریس سانجێرمان و مارسیلیاوە پێشکێشبکرێت، راهێنەرەکە ئامادەیە ئەوەی دووەم هەڵبژێرێت و ببێتە راهێنەری مارسیلیا.

ئاتلێتیک دەڵێت " تاوەکو ئێستا لەلایەن یانەی مارسیلیاوە هیچ شتێک نییە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ زیدان واژۆبکات، لەم وەرزەدا یان لە وەرزی داهاتوودا."

بەشێکی رۆژنامەکان رایانگەیاندبوو، پاریس سانجێرمان بەڵێنی ئەوەیان بە ئێمباپێ دابوو، ئەگەر بمێنێتەوە زیدان دەکەنە راهێنەر، بەڵام کریستۆڤ گالتێ، پۆستەکەی وەرگرت و تاوەکو ئێستاش زیدان بەبێ یانە ماوەتەوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا میدیای ئیسپانیا باسی لە دوورخستنەوەی کارلۆ ئەنچێلۆتی و گەڕانەوەی زیدان دەکرد بۆ راهێنەرایەتی ریال مەدرید، بەڵام ئەوەش هێشتا دەنگۆیە.

پێشتر هەڵبژاردەی بەرازیل هەوڵیدەدا زیدان بکاتە راهێنەری هەڵبژاردەکەی، بەڵام بەپێی سەرچاوە نزیکەکانی ئەو راهێنەرە، زیدان سەرجەم دەستەوارەکانی رەتکردووەتەوە کە لەلایەن یانە و هەڵبژاردەکانەوە پێشکێشیکراون و تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی نەداوە، کە دەگەڕێتەوە نێو جیهانی راهێنەرایەتی یان نا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif