له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی كه سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی كردبوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: سەقامگیریی عێراق بۆ تورکیا و ئێران گرنگه و هەر کێشەیەک له عێراق و ئێران و سوریا هەبن کێشەی ئێمەشه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی كانونی دووه‌می 2023 مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و حسێن ئه‌میر عه‌بدوله‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانییان سازكرد و چاوشئۆغلۆ وتی: سزاکانی سەر ئێران قبوڵکراو نین، هه‌رچه‌نده بەهۆی سزاکانه‌وه ناتوانین نەوت له ئێران بکڕین به‌ڵام له بواری غاز پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران ماوه و لەم زستانەدا هەناردەی گاز له ئێرانەوه بۆ تورکیا کەمبوەتەوه.
" له‌گه‌ڵ تاران له پرسه ناوچەییەکان هاوڕاین و بەداخەوه له سنوری ئێرانیش پەکەکه هەیه به‌ڵام پێویسته کورد و پەکەکه لەیەک جیابکەینەوه." وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وای وت.
سه‌باره‌ت به دۆخی عێراق"سەقامگیریی عێراق بۆ تورکیا و ئێران گرنگه و هەر کێشەیەک له عێراق و ئێران و سوریا هەبن کێشەی ئێمەشه"، بۆ دۆخی سوریاش وتی كه هەردوولا هاوڕان لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و پێویست به دەستوەردانی رۆژئاوا له عێراق و سوریا ناکات و بۆ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌مان هه‌ڵوێستمان هه‌یه و به‌ڕوونی رامانگه‌یاندوه.
له به‌رامبه‌ریشدا حسێن ئه‌میر عه‌بدوله‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی وتی كه له كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی پێداگرییان لەسەر جێبەجێکردنی هاوکاری ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات کرد و له داهاتویه‌كی نزیكیشدا، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی تورکیا دەکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێشوازی له به‌ره‌وپێشچوونی پەیوەندییه‌كانی نێوان سوریا و تورکیا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و هه‌نگاوه له بەرژەوەندی ناوچەکەیه و هه‌ر له‌میانی قسه‌كانیدا جارێكی دیكه تۆمەتەکانی دژ به وڵاته‌كه‌ی له پرسی جه‌نگی ئۆکرانیا رەتكرده‌وه.
" له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسمان له بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد له ناوچه‌كه و له پرسه ناوچه‌ییه‌كاندا له زۆر بابه‌تدا هاوڕابووین و باسمان له ئاڵوگۆڕی تاوانباران له‌نێوان هه‌ر تورکیا کرد." حسێن ئه‌میر عه‌بدوله‌هیان وای وت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق