بودجه‌ی 2023 زۆرترین به‌شه‌ بودجه‌یه‌ له‌ مێژووی وڵاتدا

ليست هناك تعليقات


وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بودجەی ساڵی 2023 بڕی 140 ترلیۆن دینار دەبێت، كه‌ ئەو بڕە زۆرترین بەشە بودجەیە لە مێژووی وڵاتەکەدا.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، بودجەی ئەمساڵی عێراق 140 ترلیۆن دینارە و 80 ترلیۆنی بۆ مووچە و خەرجییەکانی حکومەتە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بودجەیەی بۆ ساڵی 2023 ئامادەکراوە زۆرترین بودجەیە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.

لای خۆشییەوە، موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەی خستووەتەڕوو، "وەزارەتی دارایی ئەوەی لەسەری بووە كردوویەتی، پرۆژە یاسای بودجەی بەهەردوو بەشی بەركاربردن و وەبەرهێنانەوە ناردووە بۆ حكومەت بۆ دەنگدان لەسەری".

باسی لەوەشکردووە، ئەگەر هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجە بگاتە پەرلەمان لیژنەی دارایی دەستدەكات بە تاوتوتوێكردنی و دوای خوێندنەوەی یەكەم و دووەم لە كۆتایی مانگی شوباتی داهاتوودا پەسەندی دەكات.

راشیگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی عێراق لە 42 ترلێۆن دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 60 ترلیۆن دینار، ئەوەش لەئایندەدا بارگرانی بۆ بودجەی گشتی دروستدەكات.

هەر لەو بارەیەوە، نازم شبلی، ئەندامی لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد لە پرۆژە یاسای بودجەدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار مەزەندە کراوە و هەر دۆلارێکیس بە هەزار و 450 دینار دانراوه‌.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە بودجەی دارایی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2022ـدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 50 دۆلار دیاریکرا و بەهۆی هەبوونی حکومەتی کاربەڕێکەرەوە بەدجەی ئەو ساڵە پەسەند نەکرا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif