پارتی و بەدر بەرامبەر یەکیەتی

ليست هناك تعليقات


 
لە هەڵبژاردنی پارێزگای (دیالە) لە شاری بەعقوبە هەڵبژاردنی سەندیگای پارێزاران ئەنجامدرا، لە هەڵبژاردنەکەدا زیاتر کە ٢٠٠٠ دوو هەزار پارێزەر بەشداریان تێداکرد.

لەو هەڵبژاردنەدا هەردوو هێزی کوردی نەیانتوانی پێکەوە و بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردن بکەن، بەڵکو بە دوو لیستی جیا بەشدار بوون و پارتی و ڕێکخراوی بەدری شیعەکان پێکەوەو بە یەک لیست بەشدار بوون و یەکیەتیش بەلیستێك بەشدار بوو

لە هەڵبژاردنەکاندا کە ٢٥ کاندید ململانێیان لەسەر ٢٢ ژووری قەزاو ناحیەکان دەکردوە

لە ئەنجامی ململانێکەدا کاندیدەکانی لیستی پارتی و بەدری شیعەکان ٣١ دەنگ و کاندیدەکانی یەکیە ٧٣ دەنگیان بەدەستهێناوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە کاندیدەکانی یەکیەتی پێیانوایە فشاری زۆر خراوەتە سەر پارێزەرەکان کاتێک کە بێ هیوا بوون لە رێگەی پێدانی پارەوە بتوانن دەنگەکانیان بەدەست بهێنن، بەمەش کاندیدەکانی یەکیەتی دوو هێندەی دەنگەکانی لیستی رکابەریان هێناوە و ململانێکەیان بردۆتەوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif