فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران هەڕەشە لە میدیاکار و رۆژنامەڤانانی ئێرانی دەکات و دەڵێت، "تەنانەت یەک رۆژیش دژ بە دەسەڵات کارتان کردبێت یان بیکەن، لێپێچینەوە و لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێن."
رۆژی سێشەممە 20-12-2022، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران رایگەیاند، "هەر یەک لە ئێوەی میدیاکار یەک رۆژ کاری میدیاییتان دژ بەم دەسەڵاتە کردبێت یان ئێستا بتانەوێت بیکەن، ئەوا نۆرەتان دێت و سزاتان دەدەین."
لە کۆنفڕانسێكی تایبەت بە ساڵیادی کۆچی دوایی فەرماندەیەکی سوپای پاسداران، قائانی هێرشیکردە سەر میدیاکاران و گوتی، "ئێوە نازانن کەوتوونەتە چ بارودۆخێکەوە، رۆژێک دێت تا چاو دەکەنەوە دەبینن یەک شتتان نەماوە."
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران رووی دەمی کردە ئەمریکا و ئیسرائیل و گوتی، "بە راشکاوانە دەڵێم، هەر کاتێک ئەمریکا گوشارەکانی زیاتر بکات و رژێمی زایۆنیستی گوشارەکانی زیاتر بکات، بەبێ هیچ دوودڵییەک گوشارەکانی سەریان بە پشتیوانی خودا، دوو هێندە دەکەین."
لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵەوە، گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی کە دواتر باوکی گوتی لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە ناڕەزایەتی دانیشتووانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی لێکەوتووەتەوە؛ بە گوتەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێرانی، تائێستا لانیکەم 506 کەس کوژراون لە نێویاندا دەیان منداڵ و مێرمنداڵ هەن؛ زیاتر لە 18 هەزار کەسیش دەستگیرکراون.
هەروەها دادگەی سوپای پاسادارانی ئێران بە تۆمەتی "دژایەتیکردن و شەڕکردن دژ بە خودا" دوو کەسی لەسێدارە داوە و 20 کەسی دیکەش هەن کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق