کاتی پارتی و یەکێتیە

ليست هناك تعليقات



تەنیا کوردی

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا دەرگای متمانەی نێوان ھەولێر و بەغدای کردەوە و دەرگای گرژییەکانی ئیقلیمی بۆ نێو قوڵایی ھەرێم داخست، ئەم ھەنگاوە دڵخۆشی ھێزە سیاسییەکان و خەڵکی کوردستانی لێکەوتەوە کە ھەمیشە سەرۆکێکی بوێر لە ھەر قۆناغێک کە مەترسی لەسەر ھەرێم ھەبووبێت، بە داناییەوە توانیویەتی پێگەی ھەرێم بپارێزێ، ھەمیشە بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە لە خەمی خەڵک و کوردستانێکی بەھێزدا سەرکەوتووانە گەمارۆ و قەیرانەکانی سەر ھەرێمی شکاندوون.

ئێستاش کوردستانیان ئومێدی گەورەیان بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی یە کە دەرگای متمانە لە نێوان ھێزە سیاسییەکان بکاتەوە و گرژی نێوان پارتی و یەکێتی بەکۆتا بێنێ و، لەنێو ماڵی کوردستاندا تەبایی و ئاشتەوایی بخاتەوە دڵی ھێزە سیاسییەکان.

بەھیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە جەولەی ربکخستنەوەی نێو ماڵی کوردستان دا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif