مۆندیالی 2026 و وردەکارییەکانی

ليست هناك تعليقات


یاریگای ڕۆز بۆول لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کۆنترین یاریگایە کە یارییەکانی مۆندیالی 2026ی تێدا بەڕێوەدەچێت.

ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا ئامادەکاریی دەکەن بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی داهاتوو لە ساڵی 2026 و ئەمە یەکەمجارە کە ئەم چالاکییە لە سێ وڵاتدا بەڕێوەبچێت.

بۆ جاری دووەم ئەمریکا میوانداریی پاڵەوانێتییەکە دەکات، لە بەرامبەردا مەکسیک بە میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە بۆ جاری سێیەم ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات.

ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن وردەکاری و ئامارەکان سەبارەت بە مۆندیالی داهاتوو خستۆتەڕوو.

5 ملیار دۆلار
پێشبینیدەکرێت پاڵەوانێتییەکە بە بەهای پێنج ملیار دۆلار سوود و وەبەرهێنان بەدوای خۆیدا بهێنێت.

48 تیپ
لەم پاڵەوانێتییەدا 48 تیپ وەکو جاران لەبری 32 تیپ یاری دەکەن، بۆ یەکەمجار لە مێژووی مۆندیالدا دابەشکراون بەسەر 16 کۆمەڵەدا لە هەر کۆمەڵەیەک 3 تیپ.

80 یاری
پاڵەوانێتییەکە 80یاریی تێدا دەکرێت، ئەمەش بە بەراورد بە مۆندیال کە ئەمساڵ لە قەتەر بەڕێوەچوو، زیاترە کە 64 یاریی تێدا ئەنجامدرا، لە وەشانی 2026 دا 16 یاریی زیاتر دەکرێت و ئەو یارییانەش لە 16 یاریگادا ئەنجامدەدرێن.

شەست یاری لە ئەمریکا ئەنجامدەدرێت و مەکسیک و کەنەداش ئەو یارییەی کە دەمێنێتەوە بە هاوبەشی پێشوازیی لێدەکەن.

11شاری ئەمریکا
یارییەکان لە 11 شاری ئەمریکا بەڕێوەدەچن، لەوانە بۆستن، ئەتلەنتا، کانزاس، هیوستن، لۆس ئەنجلس و میامی، 3 شاری مەکسیک و دوو شاری کەنەداش میوانداریی یارییەکانی دیکە دەکەن.

تەمەنی 104 ساڵە
تەمەنی یاریگای رۆز بۆول لە لۆس ئەنجلس لە ساڵی 2026دا دەبێتە 104 ساڵ، دەبێتە کۆنترین یاریگا کە تا ئێستا بۆ پاڵەوانێتییەکە هەڵبژێردرابێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif