رۆبڵی رووسی 20٪ـی بەهاکەی لەدەستداوە

ليست هناك تعليقات



ئامانجی سەرەکیی نۆیەمین پاکێجی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا، کرێملنە. ئەنجامی هەرەدیاری سزاکانیش لەسەر نرخی رۆبڵ دەرکەوتووە. لە دەستپێکی مانگی کانوونی یەکەمدا، رۆبڵی رووسی 20٪ـی بەهاکەی لەدەستداوە.

تەیموور نیگماتولین، بەڕێوەبەری بەشی دارایی بانکی فینام گوتی، "لەم کاتەدا بانکی ناوەندی ئەگەر بیشیەوێت ناتوانێت گۆڕانکاری لە بازاڕی دراودا بکات، لەبەر ئەوەی ناتوانێت دراوی بیانی بکڕێت یان بیفرۆشێت. بشتوانێت ئەوە زۆر زەحمەتە بیکات، ئێستا تەنیا میکانزمێک ماوە ئەویش جیاوازیی نێوان هەناردە و هاوردەکردنە، هاوردەکردن ئێستا هەندێک بەرەوپێشچووە، بەڵام هەناردەکردن بە پێچەوانەوە بەرەوپێشچوونی کەمترە، لەبەر سزا نوێیەکان، ئەم دوو رەوتە لەیەک دوور بن دەبنە هۆی دابەزینی بەهای رۆبڵ."

دابەزینی بەهای دراوی رووسی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، کاریگەری لە بازاڕی رووسیا کردووە بە تایبەت ئەو خاوەن پیشانەی کە پێداویستیی و کەلوپەلی بیانی هاوردە دەکەن و بەشێک لە کاسبکاران دەڵێن، نرخی کەلوپەلەکان زۆر گرانبوون.

تیگەران ئەلێکسیێڤیچ، خاوەنکارە و دەڵێت، "بێگومان بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار راستەوخۆ کاریگەری لەسەر کارەکانمان هەبووە، ئێمە بە کەلوپەلی بیانی کاردەکەین ئەوانیش زۆر نرخەکانیان گرانبووە، کاری ئێمە زۆر هەستیارە، دەبێت کوالێتییەکەی زۆر باش بێت، دەبێت کەرەستە و ئامرازەکانی کوالێتییان بەرزبێت، ئەو کەرەستانەی ئێمە بەکاریان دەهێنین نرخەکانیان چوار هێندە بەرزبوونەوەتەوە، هیوادارام حکومەت ئەو رێکارانە بگرێتە بەر بۆ ئەوەی بزنسە بچووکەکان بمێنن."

ئابووریناسان دەڵێن، ئیدی ئامرازێکی وەها لە دەستی رووسیادا نەماوە کە رێگری لە دابەزینی بەهای رۆبڵ بکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif