دادگەی باڵای بەریتانیا داوای سکۆتلەندای لەبارەی گشتپرسیی سەربەخۆیی رەتدەکاتەوە

ليست هناك تعليقات


 

دادگەی باڵای بەریتانیا بڕیاری لەبارەی دووەم گشتپرسیی سکۆتلەندا بۆ سەربەخۆیی رەتکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2022، باڵاترین دادگەی بەریتانیا رەتیکردەوە مافی ئەنجامدانی دووەم گشتپرسیی تایبەت بە سەربەخۆی سکۆتلەندا بداتە پەرلەمانی سکۆتلەندا.

ئەگەر داواکە پەسند بکرایە، رۆژی 19ی تشرینی یەکەمی 2023 گشتپرسیی سەربەخۆیی سکۆتلەندا بەڕێوەدەچوو. مانگی رابردوو لەکاتی پێشکێشکردنی داواکاری بۆ بەڕێوەچوونی دووەم گشتپرسیی سکۆتلەندا، گەورە پارێزەری حکومەتی سکۆتلەندا، دۆرەتی بەین داوای کرد دادگەی باڵای بەریتانیا ئەو پرسە یەکلا بکاتەوە، "چونکە پرسێکی گرنگە بۆ سکۆتلەندییەکان".

نیکۆلا ستێرجن، سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا ئەو کاتە رایگەیاند، زۆرینەی پەرلەمانی سکۆتلەندا لەگەڵ ئەنجامدانی گشتپرسییەکی دیکەیە.

لە ساڵی 2014 لە یەکەم گشتپرسیی سەربەخۆیی سکۆتلەندییەکاندا 55٪ی سکۆتلەندییەکان دەنگیان بە "نەخێر" بە سەربەخۆییدا، بەڵام ئێستا دەسەڵاتدارانی سکۆتلەندی دەڵێن، بە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا کە زۆرینەی سکۆتلەندییەکان دژی بوون، دۆخی سیاسی گۆڕاوە و ئەمجارە گشتپرسی بکەن، زۆرینەی دەنگی سکۆتلەندییەکان بۆ جیابوونەوە لە بەریتانیا دەبێت.

سەرەتایی ئەمساڵ سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا کە هاوکات سەرۆکی پارتی نیشتمانی سکۆتلەندییە رایگەیاند، دەیەوێت لە تشرینی ساڵی داهاتوودا گشتپرسییەکی دیکە ئەنجامبدات، بەڵام گشتپرسییەک کە یاسایی بێت و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دانی پێدابنرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif