مامۆستایان و فەرمانبەران بایکۆت و خۆپیشاندان ڕادەگەیەنن، ئەویش بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.
لە دواین بڕیاری ئەنجومەنی وەزیراندا دەسەڵاتی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران بە ئەنجومەنی ڕاژە سپێردرا، ئەنجومەنەکەش بڕیاریدا هاوشێوەی ڕابردوو کە فەرمانبەر لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا پلەی بەرز دەکرایەوە، پلەی بەرز نەکرێتەوە.
بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی ڕاژە لەڕێگەی لیژنەیەکەوە دەبێت، فەرمانبەران و مامۆستایان ئەو کارە بە زەوتکردنی مافی یاسایی فەرمانبەر بۆ پلەبەرزکردنەوە ناودەبەن و دەڵێن "بەپێی ئەو بڕیارە بێت، میزاجی شەخسی ڕۆڵی لە بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران دەبێت".
هەربۆیە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریانداوە بایکۆتی دەوام بکەن لە ڕۆژی شەممەدا و هەمان ڕۆژیش خۆپیشاندان لە شارو شارۆچکە جیاوازەکان ئەنجام بدەن، بە ئامانجی ئەوەی پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بکرێت و پلە بەرزکردنەوەی ئاسایی و یاسایی دەستپێبکاتەوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق