نێچیرڤان بارزانی، ئاوی ئاگرەکانی پارتی

ليست هناك تعليقات

 




نێچیرڤان بارزانی زیاتر لە بەرپرسانیتری پارتی کراوەتر و نەرمترە، لەو کاتانەدا کە ناکۆکیەکان دەگەنە توندی لەگەل لایەنە سیاسیەکان، وادەردەکەوێت کە هەموو پەیوەندیەکان لەگەڵ پارتی بچڕابن، بەڵام لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە کە ئاخۆ بچڕانی پەیوەندی لایەنی ناکۆك و پارتی خودی نێچیرڤان بارزانیشی گرتۆتەوە یاخود نا، چونکە 

ئەو لەو دیو سنوری ناکۆکیەکانیشەوە پەیوەندیەکانی دەهێڵێتەوە، ئەمە وایکردوە جیاواز لەوانیتر نێچیرڤان بارزانی پەیوەندیەکانی فراوانتربن، تەنانەت دیواری حیزبەکانی بڕیوە و پەیوەندیەکانی کردونەتە پەیوەندی شەخسی دۆستانە

هەر بۆیە زۆرجار هەر ئەم پەیوەندیە شەخسیانە لە ناکۆکیەکاندا بونەتە ئاوێک بە ئاگری ناکۆکیەکاندا، تەنانەت لەو کاتەنانەی کە لە ڕووی سیاسیەوە دەرگاکان لەسەر پارتی داخراون و گرژیەکان دۆخەکەیان تەنیوە، پەیوەندیە شەخسیەکانی وایکردوە کە دەرگاکان بە داخراوی نەمێننەوە

لە ئێستاشدا پەیوەندیەکانی یەکیەتی و پارتی لەوپەڕی خراپیدایە، هەر بۆیە ئەگەری بەهێز ئەوەیە کە نێچیرڤان بارزانی ئاوێك بکات بەئاگری نێوانیاندا و جارێکیتر ئەم دوو هێزە بباتەوە سەر مێزی گفتووگۆ تاکو دۆخەکە ئاسایی بکەنەوە، ئەگەرنا پەیوەندیەکانیان بەم گرژیە بمێننەوە، ئەوا یەکیەتی بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆی دەدات، چونکە باش دەزانێت بەم جۆرە پەیوەندی و مامەڵەکردنەی ئێستا دروستکردنی تابوتە بە چەندین بزماری جیاواز.

عوسمان گوڵپی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif