دیوە ترسناکەکەی سوڵحی عەشایەری .

ليست هناك تعليقات


 پەیمان عیزەدین- شارەزایی یاسایی
-
سوڵح، پێکهاتن ، ڕێککەوتن ، لە تێگەیشتنە سەرەتایی و سادەکەیدا بابەتێکی ئەرێنیە و ئاماژەیە بۆ تێگەیشتنی دۆخی ڕوداوەکە و بەرجەستەکردنی لێبوردەییە .

بەڵام ئەم لێبوردەییە کەلەڕێی سوڵحی عەشایەریەوە

بەیان دەکرێ ، دیوێکی ترسناکی هەیە هەم لەسەر ئاستی کۆمەڵگە و هەم لەسەر ئاستی خێزان .

٭بەرپرسان و کوڕەکانیان ئەو سوڵحانە ئەکەنە جێگرەوەی یاسا و بە پشتبەستن بەهێزی سیاسی و سەربازییان ،دوپاتی پەراوێزخستنی یاسا و دادگاکان ئەکەنەوە و بەڕونی پێمان ئەڵێن ئێمە لەسەرو یاساوەین .

٭پەیامێکی ڕاستەوخۆ ئەدەنە کۆی مناڵی بەرپرسان کە هەموو شت خۆیانن ، بکوژن ،ببڕن ، بسوتێنن ، بێخەم بن یاسا دەستی بەوان ناگات ، ئەوەتا هەر ئەمڕۆ کوڕی کۆنە بەرپرسێکی تری یەکێتی تاوانێکی ئاشکرای ئەنجامدا .

٭ لەسەر ئاستی خێزانیش ئەم سوڵحانە هیچ بەها بۆ ژیانی تاکەکانی خێزان ناهێڵێتەوە ، بون و نەبونیان وەک یەک لێئەکات ، ژیانیان هێندە بێ بەهایە کە باوک یان سەرۆکی خێزان ئەتوانێ مامەڵەی پێوە بکات ولەسەر حسابی خوێن و ژیانی ئەوان ببێتە پاڵەوان و لێبوردە و جێی ستایش .

ئەم جۆرانە لە سوڵح بەتایبەتی لە حاڵەتی کوشتنی بە ئەنقەستدا ، لەیەک کاتدا بێ بەهاکردنی ژیانی کوژراو و ڕێزگرتنە لە بکوژ .

جاران لە دیوەخانەکان و لەسەردەستی شێخ و سەرۆک عەشرەتەکاندا ئەم سوڵح و مەجلیسە دروست دەبوو، بەو پێیەی دیوەخان و شێخایەتیی و عەشرەتگەری گۆڕاون بە حیزب و مەکتەب سیاسی و بەرپرس و کوڕی بەرپرسان، ئێستا ئەوان بەو ئەرکە هەڵئەستن ، سی ساڵە باوکەکانیان کارەساتی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی ئەخوڵقێنن ، ئێستا نۆرەی مناڵەکانیانە ئەوەی فریای نەکەوتون ئەمان تەواوی ئەکەن .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif