دەرچووانی پۆلی دوانزە، لە نێوان بڕیاری دایباب و خواستی خۆیان

ليست هناك تعليقات


دەرچووانی پۆلی دوانزە، لە نێوان بڕیاری دایباب و خواستی خۆیان لە هەڵبژاردنی کۆلێژ و پەیمانگەدا

د. ئەڤین فتاح حاجی مام 

قۆناغی دوانزەی ئامادەیی لە سیستەمی پەروەردەی هەرێمی کوردستاندا یەکێکە لە قۆناغە هەستیارەکان، کە دۆخێکی تایبەتی دەروونی بۆ قوتابیان و کەسوکارەکانیان دێتەپێشەوە، هەر لە کاتی دەوام و هەوڵدان و کۆشش بۆ هێنانی نمرەی بەرز تا کاتی گەڕانەوەی نمرە و پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ و پەیمانگەکان، لەم وتارەدا تیشکێک دەخەینە سەر رۆڵی دایباب لە هەڵبژاردنی کۆلێژ و پەیمانگە بۆ منداڵەکانیان.

‎ئەوەی تێبینیم کردووە لە ماوەی ڕابردوودا دایباب بە پێی پێویست ڕۆڵیان نەبینیوە لە هاوکاریکردنی منداڵەکانیان بۆ هەڵبژاردنی کۆلێژ و پەیمانگەکان و خواستی قوتابیان بە کەمی لەبەرچاوگیراوە.

‎لەگەڵ ئەوەشدا رێژەیەکی بەرچاو لە قوتابیان دیدگایەکی ڕوونیان نیە بۆ داهاتوو و ناشزانن بۆ دەبێ لەم بەشەدا بخوێنن، تەنانەت قوتابی وا هەیە گەیشتوە بە قۆناغی کۆتایی زانکۆ و پەیمانگە نازانێ داهاتووی چییە. هۆکارەکەشی بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ دایباب دەگەرێتەوە چونکە هاوکارێکی باش نەبوون بۆ منداڵەکانیان.

‎دایبابی وا هەیە حەز دەکا منداڵەکەی لەو بەشە بخوێنێت کە خەونی خۆی بووە بەڵام بە هەر هۆکارێک لە هۆکارەکان نەیتوانیوە دەیەوێ لە رێگای منداڵەکەی ئەم حەز و ئارەزووەی دابمرکێت. ئەگەریش لێی دەپرسی: بەڕێز ئەو منداڵەت باش نابێت بەو شێوە ئاراستەی بکەی»، یەکسەر وەڵام دەداتەوە: «ئەمە حەزی من ببوە بەخۆم دەزانم داهاتووی باشە».

بە شێوەیەکی گشتی تێگەشتنی دایباب بۆ کارو پیشە و پسپۆڕی منداڵەکانیان جیاوازە، یانی هەموو هاوکارییەکانی دایباب بۆ ئەوەیە کە منداڵەکانهان چۆن بتوانن بە زووترین کات و بە کەمترین تێچوو ببنە خاوەنکار و هێزی کۆمەڵایەتی خۆیان، کەئەمەش لە چەند بەشێکی زانکۆ پەیمانگەکان بەدی دەکرێت، بۆیە لە ئەنجامدا خێزان دەبنە هۆکارێک بۆ تێکدانی باڵانسی زانکۆ و پەیمانگەکان لە لایەک و لەلایەکیتریشەوە زۆربەی بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان بە بێ قوتابی ماونەتەوە و زۆر بەشیش بە سەدان کەس داواکاریان بۆی پێشکەش کردوە، بۆیەش بە شێوەیەکی روون دەردەکەوێت کە خواستی قوتابیان بە شێوەیەکی گشتی فەرامۆش کراوە و حەز و خواست و ویستی دایباب زاڵە بەسەر دۆخەکەدا، لە ئەنجامدا داهاتووی منداڵەکە، داهاتوویەکی نادیارە.

* ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی گەشە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif