وەزارەتی پەروەردە سوپاسی شێخ فاخر دەکات

ليست هناك تعليقات


 بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی سەبارە بە ڕووداوەکەی ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا سوپاسی نەخۆشخانەی ئەنوەرشێخە و شێخ فاخر شێخ تەیب یان کردوە بۆ هاوکاریکردنیان

دەقی ڕاگەیەنراوەکە 

سەبارەت بەو ڕووداوە نەخوازراوەی ئەمڕۆ ٢٠٢٢/١٠/٤ بە هۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن بە ئوتومبێل لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی ڕۆژئاوا ڕوویدا، بە داخەوە بووە هۆی گیان لەدەستدانی قوتابیەکی جوانەمەرگ بەناوی (میهراکۆ ئاکۆ) وە هەروەها برینداربوونی خوێندکارێکی ترمان بەناوی (باوان جەزا) ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەی کاکە میهراکۆ دەکەین، هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ کاکە باوان دەخوازین کە بریندارە.

دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کاکە باوانی بردە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە تا بە زووترین کات چارەسەری بۆ بکرێت وە دوای پەیوەندی تەلەفۆنی بەڕێز وەزیری پەروەردە لەگەڵ کاک شێخ فاخر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بە سوپاسەوە ئەمجارەشیان لوتفی فەرموو هەموو تێچووی چارەسەری کاکە باوانی گرتە ئەستۆی خۆی، وە ئەمە جاری یەکەمی نییە چەندەمین جارە لەکاتی پێویستییەکانی وەزارەتی پەروەردەدا هەم لە خۆشی و ناخۆشییەکاندا هاوکارمانە، بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانەوە سوپاسیان دەکەین و نموونەیان زۆربێت.




بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

٢٠٢٢/١٠/٤

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif