گوتار و هەواڵ لە کوێی گرنگی پێدانی خەڵکدان؟

ليست هناك تعليقات


فارس نەورۆڵی 

بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای گەیاندن بەتایبەتی مۆبایلی زیرەک، لە کورتترین کاتدا هەواڵەکان و گوتارەکانمان پێدەگەن، بەڵام بە بەراورد لەتەک جاراندا نە هەواڵەکان و نە گوتارەکان ئەو گرنگییەی نەماوە لای خەڵک بەتایبەتی تر لای گەنجان، هەتا ئەو ڕادەیەی زۆرێک لە ماڵان تەلەفزیۆن سەیرناکەن ئەگەر سەیریشی بکەن گوێ بۆ هەواڵ ناگرن.

سەبارەت بە گوتارەکانیش لە دیارترین سایتدا گوتار دەنووسرێ ئەوەندە خوێنەری نییە، کە کاریگەری لەسەر ڕای گشتی دروستبکات بۆچی خەڵک گوێبیستی هەواڵ نابێت و گوتاری سیاسی ناخوێنێتەوە؟ چونکە هەواڵی ئەرێنی کەمەو گوتارێک ئامانجی چاکەی گشتی بێت کەمن. هەواڵەکان و گوتارەکان خەڵکی توشی هەڵچوون و کەئابە دەکەن، کاردەکەنە سەر میزاجی مرۆڤ (میزاجی کوردەواری دەشێوێنن) لەلایەکی دیکەوە هەواڵەکان چەند بارەن و بە چەند جۆر دەگەنە خەڵک، چونکە لە بەرگی ئایدیۆلۆجیا هەواڵەکان و گوتارەکان دەنوسرێن و دادەڕێژرێن.

 واتە ئارگۆمێنتیان نیە بۆ چاکەی گشتی، لەلایەکی دیکەوە بوونەتە هۆی داڕوخانی ڕۆحی خەڵک فشار دروستکردن و قەلەقی بەردەوام، بۆیە پێویستە میدیاکان ڕاپرسییەکی زانستی بکەن بۆ ئەوەی تێبگەن خوێنەر و بیسەریان لە چی ئاستێکدایە؟ دڵنیام ئەگەر ڕاپرسییەکی بێلایەنانە بکرێت ئەگەر بوێربن ئەوا دەسکاری کۆی بەرنامە سیاسی و هەواڵەکان و گوتارەکانیان دەکەن، چونکە خوێنەر و بیسەریان لە پاشەکشەدایە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif