ڕێگای گەشتن بە سەقامگیر

هناك تعليق واحد


فارس نەورۆڵی 

مرۆڤ لە حاڵەتی سروشتیدا هەموو ڕێگایەک دەگرێتەبەر بۆ بە دەسهێنانی حەزەکانی، کە زۆرجار زەبر و زەنگ و توندوتیژی تێدەکەوێت، بەڵام لە حاڵەتی مەدەنی بووندا کاتێک بە یاسا و بە گرێبەست بەرژەوەندییەکان ڕێکدەخرێت، ئەوکات مرۆڤ لە دڵنیاییدا دەژی،

 مرۆڤ بۆ ئەوەی بگاتە سەقامگیری پێویستی بە کلتوری ناتوندوتیژی هەیە ئەوکات لە نێوان تاکەکاندا، لە نێوان نەتەوە و ئاینەکاندا، لە نێوان حزبەکاندا بەبێ زەبر و زەنگ هەموولا لە سەقامگیریدا دەژین. کۆی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەیە نەتوانراوە ڕێبازی ناتوندوتیژی بکرێتە ستراتیج و پەروەردە (کاتێک من توندوتیژی بەکاربێنم دژی بەرامبەرەکەم پاساو دەدەمە ئەو توندوتیژبێت ئەگەر باوەڕی بە کلتوری ناتوندوتیژی نەبێت، بەڵام ئەگەر ناتوندوتیژیم بەکارهێنا ئەوە بەرامبەر ناچار دەبێ بکەوێتە حاڵەتی داکۆکیکردن لە خۆی لە بەرامبەر ڕای گشتی.

بۆیە زەبر و زەنگ و توندوتیژی ناوبانگ دەزڕێنێ و پاڵپشتی بۆ بەرامبەرەکەی دروست دەکات لەنێو ڕای گشتیدا ) وەک سەعدی شیرازی دەڵێ: (لەتەک دۆستدا نەرمی و لەتەک دوژمن هەڵکردن) لێرەدا دەگەینە ئەو دەرەنجامەی کلتوری ناتوندوتیژی بریتیە لە تێکۆشان و هەوڵدان بۆ یەکێتی ژیان لە نێوان سۆز و بۆچوون و کارکردنماندا بۆ گەڕان بە دوای کلتوری ژیان، بەتایبەتی بۆ نەتەوەیەکی وەک کورد بێ دەوڵەت و فرە دوژمن لە هەموو ئاستەکاندا، چ لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگا چ لە نێوان هێزە سیاسیەکان چ لە نێوان ئاین و ئاینزاکاندا چ لە نێوان کورد و دەرەوەی کورددا پێویستمان بە کلتورو و فەرهەنگی ناتوندوتیژی هەیە ئەمڕێگایە بۆهەمومیللەتانی ناوچەکەش هەروایە بۆیە، ئەمە ڕێگا ڕاستەکەیە بۆ پێکەوە ژیان و سەقامگیری.

هناك تعليق واحد

  1. غير معرفديسمبر 03, 2022

    If they ask to remain, we alter the worth of player_in to False and move on to the vendor. A standard blackjack table dealing shift used to last 카지노 사이트 40 minutes with a 20-minute break—that was in the ’70s and early ’80s. In the late ’80s, casino management discovered that working a blackjack vendor 60-minute table shifts didn't reduce vendor accuracy or recreation tempo. Each participant bets their stake and is dealt two playing cards face up, while the vendor has one card down and one card face up. Aces are valued one or 11, and movie playing cards are all valued 10. The skills to split or double-down are the strategies that make the sport attention-grabbing.

    ردحذف

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif