لە دوو ساڵدا نرخی کارەبا لە ئەوروپا 22 هێندە بەرزبووەتەوە

ليست هناك تعليقات


کارگەی دورالێکس لە ساڵی 1945ـەوە لە فەرەنسا قاپ و قاچاخی شووشە دروستدەکات، بەڵام ئێستا لەبەر گرانبوونی نرخی کارەبا و بەرزبوونەوەی گازی سرووشتی بە ناچاری دادەخرێت.
 
خۆزێ لویس لاکۆنا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارگەی ئۆرالێکس رایگەیاند، "یەکەم شت دوای ئەوەی کە لەخەو هەڵدەستم سەیری گۆڕانکارییەکانی نرخی کارەبا و گاز دەکەم. دیارە ناجێگیرییەکی گەورە هەیە؛ نرخ بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و کەس نازانێت لە داهاتوودا چی بەسەردێت." 
 
لە دوو ساڵی رابردوودا نرخی کارەبا لە ئەوروپا 22 هێندە و نرخی گازیش 18 هێندە بەراورد بە سەرەتای 2020 بەرزبووەتەوە. ئەوە بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی خەرجی کارگەکان هێندە زیادبکات کە بەشێکیان بە ناچاری دابخرێن یان مووچەی کرێکارەکانیان کەمبکەنەوە؛ هەروەها کارگەی دۆرالێکس مووچەی کرێکارانی بە رێژەی 40٪ کەمکردووەتەوە.
 
کریستین لاگارد، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی ئەوروپا دەڵێت، ئەگەر رووسیا هەناردەکردنی گازی خۆی بە تەواوەتی بۆ ئەوروپا بوەستێنێت، ساڵی داهاتوو یەکێتیی ئەوروپا رووبەرووی سستی ئابووری دەبێتەوە.
 
سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپا دەڵێت، "لە کاتێکی ئاساییدا پێشبینی ناکەین سستی ئابووری لە ساڵی 2023 روو لە ئەوروپا بکات، بەڵام لە خراپترین سیناریۆدا و لە دۆخێکدا کە هەناردەکردنی گازی سرووشتی رووسیا بەتەواوەتی بوەستێت، پێشبینی سستبوونەوەی ئابووری دەکەین." 
 
لە سەرەتای ساڵی 2020، نرخی یەک مێگاوات کارەبا لە ئەوروپا 50 یۆرۆ بوو، ئێستا بەرزبووەتەوە بۆ سەرووی 1000 یۆرۆ؛ نرخی گازی سرووشتیش لە 12 یۆرۆی ساڵی 2020ـەوە بەرزبووەتەوە بۆ سەرووی 200 یۆرۆ.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif