ئێران: پێشکەوتنی باش لە دانوستاندنە ئەتۆمییەکاندا بەدەستهاتووە

ليست هناك تعليقات


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هەنگاوەکان بۆ کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی قسەی کرد و رایگەیاند، "پێشکەوتنی باش بەدەستهاتووە."

رۆژی دووشەممە 22-8-2022، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی لە وەڵامدانەوەی پێشنیازەکانی یەکێتیی ئەوروپادا تایبەت بە کاراکردنەوەی رێککەوتنەکە "هێواشە" و گوتی: "تاوەکو ئەو کاتەی رێککەوتن لەسەر هەموو شتەکان نەکرێ، ناتوانین هەنگاوی دیکە بنێین." 

ناسر کەنعانی پێداگری لە هەڵوێستی ئێران کردەوە و گوتی، "دەبێت رێککەوتنەکە سوودی بۆ تاران هەبێت" و رایگەیاند، "دەبێت ماوەیەک بۆ لابردنی گەمارۆکان دیاری بکرێت و ئەمریکا گەرەنتی بدات لەوەی جارێکی دیکە لە رێککەوتنەکە ناکشێتەوە."

دانوستاندنەکانی کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵ راگیرابوون، بەڵام ماوەیەک لەمەوبەر یەکێتیی ئەوروپا پێشنیازێکی نوێی خستەبەردەم ئەمریکا و ئێران و دوای ئەوە گەڕێکی دیکەی دانوستاندن بەڕێوەچوو.

ئێران دوای تاوتوێکردنی پێشنیازەکانی یەکێتیی ئەوروپا وەڵامی دایەوە. گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمریکای تۆمەتبار کرد کە دانوستاندنەکانی راگرتووە و گوتی: "کاتێک دەتوانین بڵێین دانوستاندنەکان سەرکەوتووبن کە ئەمریکا وەڵامی یەکێتیی ئەوروپای دابێتەوە." 


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif