لەبارەی یەک پۆشییەوە.

ليست هناك تعليقات



کەمال ئەمین گوڵپی
-
یەک پۆشی خۆی لەخۆیدا نیشاندانی تۆکمەیە بەرێوەبدنی هەردامەزراوەیەکە و جۆرێک لە جۆرەکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی تێدا دێتەدی بەمەرجێک بڕیار بەدەستان بۆ مەبەستێکی ئابوری کەسی ئەو جۆرە بڕیارەنە نەدەن واتە لایەنە گشتییەکە نەکەنە قوربانی بۆ بەرژەوەندی کەسێک یان دەستەیەک، چونکە ئەوە بڕیارێکی ئیدارییە و کارگێڕییە دەتوانێت سەرجەم قوتابیان بەتایبەتر لە ئاستی زانکۆدا یەک پۆش بکات، بۆیە ئەم یەک بۆشییە دەبێتە بڕیارێک، بەڵام دەبێت یەکە ئیداری و بڕیار بە دەستەکان تەنها بیریان لەم چوار پێنج ڕۆژەی دونیایان نەبێت، بڕیارێک بدەن سبەی لە قیامەتدا لە بەردەم دیوانی خودا گیربخۆن، بۆیە دەبێت بڕیارێک بدەن پێچەوانەی بڕیاری شەرع نە بێت لە بارەی جل و بەرگی قوتابیانەوە کە حەساسترین قۆناغی گەنجانەیە و دەبێت بڕیارەکەیان ئەوەندە ڕون بێت لەبارەی مەرجەکانی پۆشاکەکەوە هیچی تر وەرنگەرێت و خوێندنەوەی لابەلای بۆنەکرێت ( نە زۆر تەسک بێت بەرزایی بەدەن دانەپۆشێت و نە زۆر تەنگیش بێت رەنگی پێستیان دیاربێت ) ئەم بڕیارە بەم جۆرە ئەرکێکی شەرعی و خواستێکی ئەخلاقی باڵایە، نەک بڕیارێک بدەن جیاوازی نەکات لە نێوان جل و بەرگی پیاوانە و ئافرەتان، چونکە ئەگەر بڕیارەکە وانەبێت دڵنیابن بڕیارێکی نادروست و دژە شەرع دەبێت و پێچەوانەی ئەوە دەبێت کە سروشتی ساغی مرۆڤ دایخوازێ ، ئەوە ڕوونە هەرشتێکیش پێجەوانەی سروشت و فیترەت بێت ناشەرعییە و دەچێتە باب و بازنەی حەرامەوە، خودای گەورە لەم بارەوە دەفەرمووێت( فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا ۚ فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ۚ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ) الرُّوم : ٣٠. جا کەواتە: ئەى مرۆڤ زۆر بەچاکیى و دروستیى ڕوو هەر لەم ئایینە پاک و بێگەردەى ئیسلامە بکە (فِطْرَتَ اللَّـهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ۚ)لەسەر ئەو سروشتە بن خوا خەڵکانى لەسەر دروستکردووە، واتە: پەیڕەوى ئایینى یەکخواپەرستى بکەن (لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّـهِ ۚ)نابێ هیچ جۆرە گۆڕانکارییەک لە دروستکراوى خوادا بکرێ کە خەڵکى لەسەر دروستکردووە (ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ) هەر ئەوەیشە دینى رێک و ڕاست (وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ)بەڵام زۆربەى هەرزۆریى خەڵکی حەقیقەتی ئەوە نازانن.

خۆئەگەر دەسەڵات یان هەرکەسێک لە هەر پۆستێکدا بێت بڕیاری پێچەوانەی شەرع بدات بەگوێکردنی گوناهبارییە و دەچێتە خانەی نا فەرمانی خوداوە. بۆیە ڕەنگ و جۆری جل و بەرگەکە گرنگ نییە گرنگ ئەوەیە دوو مەرجی شەرعی تێدابێت( تەسک نەبێت و تەنگ نەبێت)، بەتایبەت بۆ ئافرەتان .

لە هەر جێگەیەکدا بڕیاری لەوچەشنەدرا کە پۆشاکتان پچەوانەی ئەوەبێت کە شەرع دیاری کردووە هەرگیز جێگای قەبوڵ نییە و ناشبێت قەبوڵ بکرێت، چونکە ئەسڵەن بریارەکە باتڵەو باتڵیش دەبێت هەر بە باتڵی بمێنێتەوە نەک پینەبکرێ و بیرێتەوە ناو بازار.

لەبەپایان گەیاندنی بڕیارێکی لەو چەشنە هەم قوتابییەکە لەبەردەم لێپرسینەوەی قیامەتدایە و هەمیش لێپرسراوی قوتابی واتە بەخێوکەرانی قوتابی چونکە هەرکەس ئەوە قەبوڵ بکات نەیتوانیوە چاودێری تەواوی ئەوەبکات کە لەژێر دەستیدایە خیانەتی لێ کردووە، هەرکەسیش خیانەت لە ژێر دەستەکانی بکات بۆنی بەهەشت نا بیستێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif