وشکەساڵی کارەبای لە چین کەمتر کردووەتەوە

ليست هناك تعليقات


 
چین بە گەرمایەکدا تێدەپەڕێت کە 60 ساڵە وێنەی نەبووە؛ تینی خۆر، پلەی گەرمای گەیاندووەتە 41 پلەی سیلیزی و ئاوی رووبارەکانیش بۆ نیوە دابەزیون، هەربۆیە کارەبا کەمتر بووەتەوە.

شی، هاووڵاتیی چین پێیوایە هیچ ساڵێکی تەمەنی "هەرگیز وەکو ئەمساڵ گەرم نەبووە؛ کارەبا رۆژانە چەند کاژێرێک دەبڕدرێت؛ تەماشای شار بکەن کارەبای زۆربەی شوێنە گشتییەکان رۆژانە چەند کاژێرێك دەبڕدرێت."

چین هەوڵدەدات خەرجیی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بکاتەوە، بەشێوەیەک لە دوو قادرمەی کارەبایی یەکێکیان کاری پێدەکرێت و شاشە گەورەکانی ریکلامەکانیش کوژاونەتەوە.

چین خاوەنی زیاتر لە 46 هەزار وێستگەی هایدرۆپاوەرە کە ئەمە زۆرترینە لە جیهاندا، واتە ئەو وێستگانەی کە بە هێزی ئاو، کارەبا بەرهەمدەهێنن؛ توانایان هەیە زیاتر لە 352 گێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنن.

لە سەرەتای ئەمساڵدا چین لە یەك کاژێردا 8 تریلیۆن و 800 ملیار کیلۆوات کارەبای بەرهەم دەهێنا؛ ئێستا بۆ کەمتر لە 8 تریلیۆن دابەزیوە.

بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمە جیاجیاکانی چین دابەزیوە بەشێوەیەک لە هەرێمی گوانگدۆنگ تێکڕا 3% دابەزیوە، لە فوجیان 5%، لە جیانگشو 6% و لە هەرێمەکانی ناوەڕاستیش 4% دابەزیوە.

وشکەساڵی و چەند هۆکارێکی دیکە ئابووریی چینیان تاڕادەیەکی زۆر سست کردووە؛ لە کاتێكدا لە زستانی ئەمساڵدا، چین پێشبینیی کردبوو گەشەی ئابووریی شەش مانگی سەرەتای ساڵ بگاتە سەرووی 5%. سندووقی نەختی نێودەوڵەتی ئەو پێشبینییەی لە کەمێك سەرووی 1% جێگیرکرد.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق