دەزگای لوتکە زانیاری نوێی لەسەر یەختە نوقمبووەکەی دەریای ئیجە بڵاوکردەوە

ليست هناك تعليقات


ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوەرە و پەنابەران بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ئاڵوگۆڕای زانیاری و بەدواداچوون لە سەر ناسنامەی ئەو کۆچبەرانەی لە رووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لەدەریای ئیجەدا بیسەروشوێن، نوێنەری دەزگاکەیان لە وڵاتی یۆنان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەسەر هێڵ بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، شێخ حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان بەردەوام لەسەر هێڵی پەیوەندی بووە لەگەڵ کونسولخانەی عێراق لە وڵاتی یۆنان و نوێترین زانیارییەکان لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی کەناراوەکانی یۆنانیان پێ راگەیەندراوە هیچ کام لە رزگاربووانی رووداوەکە نە کوردن و نە عێراقین.

دەشڵێت،"بەمەبەستی دیاریکردنی ناسنامەی بیسەرووشوێن بووانی ئەو رووداوە پۆلیسی دەریاوانی کەناراوەکانی یۆنان رایگەیاندووە لە ئیستادا هیچ زانیارییەکی فەرمی نییە لەبەردەستدا کە بێسەرووشوێن بووەکان هاوڵاتی عێراقی بن."

ئاری جلال سەرۆکی دەزگای لوتکە راشیگەیاندووە، تا ئێستا هیچ خانەوادەیەکی عێراق و کورد ناو و ناسنامەی کەسوکاریان لە ئۆفیسی سەرەکی و نوێنەرایەتییەکانی لوتکە تۆمارنەکردووە.

سەرۆکی دەزگای لوتکە باسی لەوەشکردووە، لەکاتی هەر رووداوێک لەماوەی ساڵانی رابردوو لە ڕێگای کۆچی نایاسایی کە ڕوویدابیت کاتی وویستتوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی قوربانییەکان بەو پێیەی سەرجەم کۆچبەرانی بە نایاسای کۆچ دەکەن و هیچ لایەنێکی فەرمی ئاگادار نییە لە بوونی ژمارەی دروسست لە ناو یەختەکان و ناسنەمی ڕاستەقینەیان.

دەزگای لوتکە کەسوکاری کۆچبەرانی کورد و عێراقی ئاگادار دەکاتەوە کە نەکەونە داوی هیچ گروپ و باندێک بەناوی لایەنی پەیوەندیدار تایبەت بە کۆچبەران و پەنابەران کە سۆرەخی ڕۆڵەکانیان بۆ بکەن.

بەمەبستی تۆمارکردنی هەر هاوڵاتیەیک کە لە کاتی کۆچی نایاسایدا بیسەروشوێن دەبێت نوێنەرایەتی فەرمی حکومەتی هەرێم و باڵویزخانەکانی عێراق و دەزگای لوتکەی لێ ئاگادار بکرێتەوە تا بەفەرمی بەدواداچوونیان بۆ بکرێت و هاوکار و هەمەهانگیتان بکەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە و کونسولخانەی عێراق لە یۆنان بە فەرمی بەردەوامن لە بەدواداچووناکانیان.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق