دەنگی ئاکپارتی و هەدەپە لە باکووری کوردستان دابەزیوە

ليست هناك تعليقات



راپرسییەکی نوێ دەریدەخات، خەڵکێکی زۆر لە باکووری کوردستان پاڵپشتی لە هەدەپە دەکەن و دەنگی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپەش لە زیادبووندایە، بەڵام پشتگیریکردن لە پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکپارتی لە کەمبوونەوەدایە.

راپرسییەکە لەلایەن ناوەندیی راپرسی و توێژینەوەی راوەست لە پارێزگاکانی ئامەد، وان، مێردین و رووها لە باکووری کوردستان ئەنجامدراوە و بۆچوونی 1565 کەسی وەرگرتووە.

ئەنجامی راپرسییەکە بەو جۆرەیە کە هەدەپە 51.3%ی دەنگەکان، ئاکپارتی 23.8%ی دەنگەکان، جەهەپە 9.8%ی دەنگەکان، پارتی دێڤا بە سەرۆکایەتیی عەلی باباجان 4.7%ی دەنگەکان و پارتی ئاییندە بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد داودئۆغڵو 2.6%ی دەنگەکان بەدەستدەهێنن.

راپرسییەکە دەریدەخات هێشتا هەدەپە هێزی یەکەمی ئەو چوار پارێزگایەیە، بەڵام ژمارەی دەنگەکانیشی کەمیکردووە. لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018دا هەدەپە 52.4%ی دەنگەکانی لەو چوار پارێزگایە بردەوە، بەڵام ئێستا رێژەکە 51.3%یە. هەر لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018دا ئاکپارتی 34.7%ی دەنگەکانی لەو چوار پارێزگایەی باکووری کوردستان بەدەستهێنا، بەڵام ئێستا و بە گوێرەی راپرسییەکە رێژەکە 23.8%ە. ئەوەی کە پەیوەندیی بە جەهەپەوە هەیە، لە ساڵی 2018دا دەنگەکانی ئەو پارتە لەو چوار پارێزگایە 2.7% بوو، بەڵام لەم راپرسییە نوێیەدا رێژەکە بەرز بووەتەوە بۆ 9.8%.

ناوەندیی راپرسی و توێژینەوەی راوەست، ناوەندێکی کوردییە لە باکووری کوردستان و لەبارەی سەرجەم بابەتە پەیوەندیدارەکان بە کورد، راپرسی، لێکۆڵینەوە و توێژینەوە دەکات.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif