سوودی سەرنجراکێشی خواردنی رۆژانەی بادەم

ليست هناك تعليقات


 
چەرەساتەکان بەگشتیی یەکێکن لەو توخمانەی کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین، کە بەهای خۆراکی بەرز و دژە ئۆکسێنەر و ترشە چەوری ئۆمیگا 3 یان لەناودایە، هەروەها چەندین ڤیتامین و ترش و کانزای جۆراوجۆری تریان تێدایە.
هەرچی بادەمە بەوتەی پسپۆڕانی بواری خۆراکیی یەکێکە لە خۆراکە تەندرووستەکان، بەهۆی ئەوەی چەندین کانزاو ڤیتامینی تێدایە کە پێویستن بۆجەستە، هەروەها دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم، ڤیتامین ‪B‬ ،ڤیتامین E ، پڕۆتین، ئەمینۆئەسید، پسپۆرانیش دەڵێن رۆژانە خواردنی سێ بادەم ئەم کارانە بەسەر جەستەدا دێنێت::‬
یارمەتی دابەزاندنی کێشی جەستە دەدات
خواردنی بادەم زۆر بەسوودە بۆ ئەوکەسانەی کە دەیانەوێت کێشی جەستەیان دابەزێنن، سەرەڕای ڕێژەی بەرزی کالۆری، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، پڕۆتین، چەوری بەسوود.
هۆکارە بۆ چالاکبوونی مێشک
بادەم چەندین مادەی خۆراکیی تێدایە کە یارمەتی تەندرووستیی مێشک دەدەن، خواردنی بادەم رێژەی زیرەکی زیاد دەکات وسترێس ناهێڵێت.
پێست دەپارێزێت
بادەم پێک دێت لە ڤیتامین ‪E‬ کە زۆر بەسوودە بۆ تەندرووستیی پێست و پێست دەپارێزێت لە چرچ بوون.‬
ڕێگریی لەتووشبوون بە جەڵتە دەکات
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئەوانەی کە هەفتەی پێنج جار بادەم دەخۆن %50 مەترسی جەڵدەی دڵ لەسەریان کەمتر دەبێت.
دەبێتە هۆی بەهێز کردنی ئێسکەکان
بادەم لەپێکهاتەیدا کالیسیۆم هەیەکە دەبێتە هۆی بەهێزبونی ئێسک و ددان و ماسولکەکان.
ئاستی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت
بادەم چەوری سوودبەخشی تێدایە کە دەبیتە هۆی نەهێشتنی کۆڵیسترۆڵی زیان بەخش.
بۆ ئافرەتانی دووگیان بەسوودە
ئافرەتان لەکاتی سکپڕیدا زۆر پێویستیان بە ڤیتامین ‪E‬ هەیە، خواردنی بادەم ئەم ڤیتامینەیان بۆ دابین دەکات، هەروەها ئارامیان پێدەبەخشێت.‬
ڕێگری لەتووشبوون بە شێرپەنجە دەکات
تیمێک لە پزیشکانی ئەمەریکی باسیان لەوەکردووە کە کەمی ڤیتامین بی دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بادەم ئەم ڤیتامینەی تێدایە، بۆیە ڕێگریی دەکات مرۆڤ تووشی نەخۆشییەکە ببێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif