گرفتەکانی پەروەردە

ليست هناك تعليقات


 
هاوڕێ ئەحمد
-
زۆری وانە و ماوەی خوێندن.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک لەکوردستان ماوەی وانەی خوێندن و کاتەکانی زیاترە لە وڵاتێکی وەک بەریتانیا.

لێرە هەموو ڕۆژ 6 وانەی چل بۆ سی و پێنج خولەکی دەخوێنرێت کەزۆربەشی وانەی زانستی و زمانە ، وانە شادی و ترفیهیەکان کەمترین پشکیان هەیە

#بۆنمونە : وانەی وەرزش لە حەفتەیەکدا تەنها 2 وانە دەخوێنن کە ئەویش گرنگیەکی ئەوتۆی پێنادرێ زۆربەی مامۆستاکان دەیان بەنە گۆڕەپان و ساحەکە و تۆپێیکیان پێ دەدەن دەی ڕاکە نیوەی هەر بەشدارنابێت ! یاخود دوو بۆ سێ پۆل بەیەکەوە وانەیان دەبێت.

#بۆیە دەبینین قوتابی هەرلەسەرەتای دەوامکردن هەست بە بێزاری و بێتاقەتیەکی زۆر دەکات ، هێندەی فشار لەسەرە وانە لەسەر وانە و پێنج خولەک پشوو.

ئینگلیزی دوای پێنج خولەک بیرکاری پێنجی تر زانست ئینجا عربی ئینجا کوردی ئەوجا ئەگەر وەرزشێک یان هونەر!؟ ئێ باوکم بەقورئان گەورەش تەحەمولی شتی واناکات !

ئەو مامۆستایەی یان مودیرو موشریفەی یان ئەوانەی هەربڕیاردەرەکەن یەک حەفتە تاقەتی وەها وانە و خوێندنێکیان نیە!

ئیتر منداڵی پڕتاقە و ووزە و پرسیارو جوڵە و گومان و هێز چۆن خۆی ڕادەگرێت و بێزار نابێت ؟!! ئینجا لە حەفتەیەک شەش ڕۆژیش:!؟

ئێ ئەمە بەرارورد بەزۆربەی وڵاتە پێشکەوتوەکان ماوە و ڕۆژی وانەکان زیاتر و زۆرترە.

ئەوان ئەگەر تا سەعاتەکانی دوو و سێ لەوێن دوو بۆ سێ وانەی وەها دەخوێنن جگە لە پۆلی فراوان و خۆش و بێدەنگ و کورسی و مێزی زۆر باش و جەوێکی نەگەرم نەسارد و کافتریا و هۆلی یاری و ... دەیانی کە ،حەفتەی دوڕۆژیش پشویان دەبێت.

بۆیە گرنگە وەزارەت بیرلە کورت و پوختی و پڕسود بکاتەوە نەک زۆرو بۆرو بێکەڵک. تەنها لاپەڕە هەڵدانەوە و تەواوکردنی ژمارە و مەنهەج کە زۆر دڵنیابن سەدا 30 ناگات بەقوتابی! باسی شازو بلیمەت ناکەم کە ڕێژەیەکی کەمن.

#کاتێ قوتابی بێتاقەت و بێزاربوو لە پۆل و قوتابخانە و مەنهەج و وانە و کاتەکانی جگە خۆخڵەتاندن و کات کوشتن ئەو پەڕی نەزانی و جەهلە وابزانی فێردەبێت . تەنها بەجەستە و بەناچاری لەپۆلە .

هیچ نا جوان ڕابمێنن لە کاتی چونەوە بۆماڵ بزانە چۆن دەگەشێنەوە و ڕادەکەن و لەخۆشیان بزەیان دێت!؟!!

هەرچەند مامۆستا ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕێ بۆ ئاسودەیی قوتابی و فێربون و پەروەردە بەڵام ئەویش گۆشت و خوێنەو ماند و بێتاقەت دەبێت جائەگەر سێ بۆ چوار وانەی چل خولەکی بڵێتەوە. ...





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif