باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنینەوە

ليست هناك تعليقات



باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، ئەمریکا درێژە بە مانەوەی دەدات لە عێراق و دەشڵێت، "ئەمریکا پابەندی ئەو بەڵێنە دەبێت کە بە عێراقی داوە."

لە لێدوانێکیدا بۆ ژمارەیەک لە میدیا عێراقییەکان ئێلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، ئەوان هیچ ئامۆژگارییەکی سەدر ناکەن، چونکە خۆی باشتر دەزانێت کێ باشترینە بۆ خزمەتی وڵاتەکەی

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پێیوانییە گەلی عێراق نەیەوێت کۆنترۆڵی میلیشیا چەکدارەکان بکات و بەسەریاندا سەرکەوێت و حکومەتێکی نیشتیمانی ناوخۆیی دابمەزرێنن.

وتوشیەتی، "پێویستە حکومەتی داهاتوو چارەسەری گرفتەکانی عێراق بکات و ئەمریکاش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێتەوە و راستگۆیانە پابەندی ئەو بەڵێنانە د دەبێت کە بە عێراقی داوە".

ئەويسی خستووەتەڕوو، "بەشداریکردنی عێراق لەکۆبوونەوەی لوتکەی جددە لە وڵاتی سعودییە مەبەستێکی گرنگی لەپشتە و ئەوە شتێکی چەسپاوە کە واشنتن پشتگیری کەرتی تایبەت لەعێراق دەکات و دەیەوێت بەرەوپێشەوەیان ببات".

باسی لەوەشکردووە، ئەوان زیاتر گرنگی بە سێ بەشی سەرەکی و بنچینەیی دەدەن لە عێراق و زیاتر کاردەکەن لەسەر بەهێزترکردنی حکومەتی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش.

لەکۆتایی قسەکانیدا وتوشیەتی، "لە رووی ئابووریی و دیبلۆماسییەوە هاوکاری عێراقیان کردووە و بەئومێدین حکومەتی نوێ هەوڵبدات بۆ فراوانترکردن و بەرەوپێشەوەبردنی لایەنی ئابووری و پەیوەندییە کانی لەگەڵ گۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا و ئەوەش ئەرکی دەسەڵاتدارانی عێراقە کە بیپارێزن."



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif