بەریتانیا 'نیگەرانیی جیدی' خۆی بەرامبەر بە تۆپبارانی زاخۆ دەردەبڕێت

ليست هناك تعليقات


 
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی تۆپبارانە خوێناوییەکەی زاخۆ دەڵێت: "شانشینی یەکگرتوو بە جیدی نیگەرانە لە هەواڵی کوژران و برینداربوونی خەڵکی سڤیل لە ئەنجامی هێرشێک لە قەزای زاخۆی سەر بە دهۆک لە 20ـی تەممووز."

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هەروەها "ئەوپەڕی هاوخەمیی" خۆی بۆ بەرکەوتووانی هێرشەکە دەردەبڕێت و دەڵێت، ئامادەن لە لێکۆڵینەوەکاندا، یارمەتیی حکومەتی عێراق بدەن.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەشڵێت، "شانشینی یەکگرتوو سەرکۆنەی زیانە گیانییەکە دەکات و بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری عێراق، بە هەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە."

رۆژی چوارشەممە، لە ئەنجامی تۆپباران بۆ سەر گوندی پەرەخ لە زاخۆ، لانیکەم 9 کەس کوژران و 26ی دیکەش برینداربوون، ئەوە بە گوێرەی بەرپرسانی تەندروستیی قەزاکە.

لەسەر فەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە، شاندێکی ئەمنیی سەردانی شوێنی رووداوەکەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکە لە لایەن تورکیاوە کراوە.

هێرشە خوێناوییەکە کاردانەوەی تووندی لایەنە سیاسییەکان و شەقامی عێراقی لە دژی ئەنقەرە بەدوای خۆیدا هێنا. بەڵام وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا بەرپرسیاریێتیی خۆی لە هێرشەکە رەتکردەوە و گوتی: "تورکیا ئامادەی هەموو هەنگاوێکە تاوەکو راستییەکان ئاشکرا دەکرێن."


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif