فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شوێنی فڕۆکەی جەنگیی ئاسایی دەگرێتەوە

ليست هناك تعليقات



پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و بەکارهێنانی لە بواری سەربازی، رۆژ بە رۆژ پەرە دەسێنێت و پێشبینی دەکرێت لە داهاتودا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شوێنی فڕۆکەی جەنگیی ئاسایی بگرێتەوە، چونکە ئێستا ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە توانای هێرشکردن و مانۆڕ و گەڕانەوە بۆ بنکە سەربازییەکان هەیە.

واکەر گۆل، فڕۆکەوانی فڕۆکەی ئێف-35 دەڵێت: "خەڵکێكی زۆر قسە لەسەر ئەو مژارە دەکەن کە گوایە لە ئایندەدا لەوانەیە چی دیکە پێویستیان بە فڕۆکەوانە مرۆییە جەنگییەکان نەبێت، لە راستیدا من پێمناخۆشە کارەکەم لە دەست بدەم. من دەزانم کە تەکنەلۆجیای فڕۆکەوانی بە خێرایی پێشدەکەوێت و ئەگەر وای لێبێت درۆنەکان شوێنی ئێمەی مرۆڤ بگرنەوە با وابێت، من ئێستا تاوەکو بتوانم چێژ لە کارەکەم وەردەگرم".

تۆنی وێلسن، فڕۆکەوانی ئێف-35، باس لەوە دەکات، بابەتەکە بەو سادەییەش نییە، دەشڵێت: "فڕۆکەی ئێف-35، زنجیرەی پێنجەمی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکایە پڕ لە سێنسۆر و نوێترین تەکنەلۆجیای جیهانە، ئەم پێشکەوتنە پێویستی بە مێشکی مرۆڤە تاوەکو بەو جۆرەی کە چاوەڕێی لێ دەکرێت، کاری پێبکرێت".

لە دیمەنێکدا دەردەکەوێت کە کورسیی تایبەت بە فڕۆکەوانی دووەم کە کاری چاودێریکردنی رادارەکانە، بە بەتاڵی ماوەتەوە، چونکە تەکنەلۆجیا شوێنەکەی پڕ کردووەتەوە. گفتوگۆکان لەو بارەیەوە گەرمن، هەندێک پێیانوایە تەکنەلۆجیا شوێنی فڕۆکەوانەکان ناگرێتە، بەڵکو تەواوکەری یەکدی دەبن.

زیڤ ئاڤنی، شارەزای تەکنەلۆجیای فڕۆکەوانی ئاماژە بەوە دەکات: "پێموانییە لە ئایندەیەکی نزیکدا تەکنەلۆجیا شوێنی فڕۆکەوانە مرۆییەکان بگرێتەوە. ئێستا زیاتر کار بۆ ئەوە دەکرێت تەکنەلۆجیا و فڕۆکەوانە مرۆییەکان تێکەڵی یەکدی بکرێن تاوەکو کاری باشتر بکرێت".

بەڵام هەندێ شارەزا پێیانوایە هەر وەک چۆن لە 20 ساڵی رابردوودا کاری درۆنەکان لە چاودێریکردنەوە بۆ هێرشبردن گۆڕدراوە، بەو جۆرەش تەکنەلۆجیا وا پێش دەکەوێت کە چیدیکە فڕۆکەوانی مرۆیی لە ئاسمانە پڕ لە هێرشەکاندا جێیان نەبێتەوە





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif