كۆمپانیای دایسن بۆ ته‌كنه‌لۆژیا و په‌ره‌پێدانی رۆبۆته زیره‌كه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، نمونه‌ی رۆبۆتێكی په‌ره‌پێدراویان نیشانداوه كه له‌جیاتی مرۆڤه‌كان كاری خاوێنكردنه‌وه‌ی ناوماڵ زۆر به وردتر ئه‌نجام ده‌دات، ده‌شیانه‌وێت له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2030 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و رۆبۆته بخه‌نه بازاڕه‌وه و هه‌روه‌ها، بڕی 3.000.450.000 (سێ ملیار و چوارسه‌د و په‌نجا هه‌زار) دۆلاریان له‌پێناو په‌ره‌پێدانی رۆبۆته‌كان ته‌رخانكردوه.
كۆمپانیای دایسن بۆ ته‌كنه‌لۆژیا و په‌ره‌پێدانی رۆبۆته زیره‌كه‌كان رایگه‌یاند، په‌ره‌یان به چه‌ند نمونه‌یه‌كی رۆبۆتداوه كه له توانایدا هه‌یه له جیاتی مرۆڤ سه‌رجه‌م كاره‌كانی ناوماڵ بۆ مرۆڤ ئه‌نجامبدات و زۆر وردتریش له مرۆڤ ئه‌و كاره‌ی پێبسپێردرێت.
كۆمه‌ڵێك گسكێكیان په‌ره‌پێداوه كه زۆر له گسكی كاره‌بایی به‌هێزتره و به‌شێوه‌یه‌كی خودكار (ئه‌وتۆماتیك) كاری خاوێنكردنه‌وه‌ی ناو ماڵ ئه‌نجامده‌دات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كۆمپانیاكه بێجگه له نمونه‌ی ئه‌و رۆبۆتانه كۆمه‌ڵێك گسكێكیان په‌ره‌پێداوه كه به چه‌ندینجار له گسكی كاره‌بایی به‌هێزتره و به‌شێوه‌یه‌كی خودكار (ئه‌وتۆماتیك) كاری خاوێنكردنه‌وه‌ی ناو ماڵ ئه‌نجام ده‌دات، كه وایكردوه خاوه‌ن كۆمپانیای دایسن بکاتە یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی بریتانیا.
ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی رۆبۆته‌كانه‌وه كاری رۆژانه‌ی مرۆڤه‌كان له ماڵه‌وه ئاسانتر بكه‌ن
باسی له‌وه‌شكردوه، ده‌یانه‌وێت تا ساڵی 2030 به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ببنه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به دروستكردنی رۆبۆت و رۆبۆته په‌ره‌پێدراوه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی رۆبۆته‌كانه‌وه كاری رۆژانه‌ی مرۆڤه‌كان له ماڵه‌وه ئاسانتر بكه‌ن و بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ش له‌چه‌ند ساڵی داهاتودا ده‌ست ده‌كه‌ن به دامه‌زراندنی چه‌ندین ئه‌ندازیاری تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
كار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 700 ئه‌ندازیاری ئه‌لێكترۆنی و شاره‌زای بواری رۆبۆته‌كان ده‌كات
ئاشكراشیكردوه، تا ئێستا 2.000 (دو هه‌زار) ده‌ستی كاری بۆ كۆمپانیاكه ره‌خساندوه و كار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 700 (حه‌وتسه‌د) ئه‌ندازیاری ئه‌لێكترۆنی و شاره‌زای بواری رۆبۆته‌كان ده‌كات، تا بشێوه‌یه‌كی خێرا په‌ره‌ی زیاتر به كۆمپانیاكه و به‌رهه‌مه‌كانیان بده‌ن.
بڕی 3.000.450.000 (سێ ملیار و چوارسه‌د و په‌نجا هه‌زار) دۆلاریان له‌پێناو په‌ره‌پێدانی رۆبۆته‌كان ته‌رخانكردوه
هه‌روه‌ها، جه‌یك دایسن، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دایسن، دامه‌زرێنه‌ر و به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌ندازیارانی كۆمپانیاكه رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت كۆمپانیاكه‌یان بكه‌نه گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی جیهانی رۆبۆته‌كان و له ساڵی 2019 شه‌وه كاریان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌ستپێكردوه و له ساڵی 2020دا بڕی 3.000.450.000 (سێ ملیار و چوارسه‌د و په‌نجا هه‌زار) دۆلاریان له‌پێناو په‌ره‌پێدانی رۆبۆته‌كان ته‌رخانكردوه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق