پارێزگاران، مانەوەی بۆریس جۆنسن لە پۆستەکەی دەخاتە دەنگدانەوە

ليست هناك تعليقات



بەهۆی ئەو بەڵگەنامانەی لەسەر بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بڵاوکراونەتەوە بەتایبەت دۆسیەی پێشێلکردنی رێکارەکانی کۆرۆنا کە بە "Partygate" ناسراوە، پارتی پارێزگارانی بریتانیا رۆژی دوشەممە لەسەر داواکاری 54 پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەی لەکۆی 359 پەرلەمانتار، مانەوەی جۆنسن لە پۆستەکەی بە نهێنی دەخاتە دەنگدانەوە.

دەنگدانی نهێنی لەسەر چارەنوسی بۆریس جۆنسن لەپۆستەکەی ئەنجام دەدەین
گراهام پرادی، سەرۆکی "لیژنەی 1922" لە پارتی پارێزگارانی بریتانیا ئەمڕۆ دوشەممە لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ 359 پەرلەمانتاری حزبەکەیان دەنگدانێکی نهێنی لەسەر چارەنوسی بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیران لەپۆستەکەی ئەنجام دەدەن، هۆکارەکەشی بۆ ژمارەیەک پێشێلکاری و بەڵگەنامەی سەرپێچی یاسایی دەگەڕێتەوە کە پەرلەمانتاران لەسەر سەرۆک وەزیران کۆیانکردوەتەوە، دیارترینیشیان دۆسیەی پێشێلکردنی رێکارەکانی کۆرۆنا یە کە بە "Partygate" ناسراوە.

راستەوخۆ ئەنجامی دەنگدانەکە ئاشکرا دەکەین
ئەوەشی خستوەتەڕو، لەم کاتەدا 15%ـی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتارانی حزبەکەیان، واژۆیان لەسەر داواکارییەک کردوە بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە بۆریس جۆنسن، بۆیە ئەمشەو فراکسیۆنەکەیان مانەوەی جۆنسن لە پۆستەکەی بە نهێنی دەخاتە دەنگدانەوە، دواتریش راستەوخۆ ئەنجامی دەنگدانەکە ئاشکرا دەکەن.

شەوی رابردو سەرۆک وەزیرانمان لە پرۆسەکە ئاگادار کردوەتەوە
سەرۆکی "لیژنەی 1922" لە پارتی پارێزگارانی بریتانیا باسی لەوەشکردوە، شەوی رابردو سەرۆک وەزیرانیان ئاگادار کردوەتەوە کە رێژەی یاسایی پێویست ئامادە کراوە بۆ دەنگدان لەسەر پرسی مانەوە یان دورخستنەوە لە پۆستەکەی.

دەنگدانەکە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی حکومەت بچێتەوەسەر ئەرکی خۆی
لای خۆیەوە وتەبێژی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بۆریس جۆنسن باوەڕی وایە دەنگدانەکە دەرفەتێکە بۆ کۆتاییهێنان بەو قسە و باسانەی ماوەی چەندین مانگە رێگرن لەوەی حکومەت لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبداتەوە و بچێتەوە سەر کارەکانی خۆی کە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵکی بریتانیایە.

داوای دەستلەکاركێشانەوەی دەکرێت و بە یاساشکێن ناویان بردوە
بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە 20ـی ئایاری 2020 کاتێک ملیۆنان خەڵکی وڵاتەکەی بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەژێر قەدەغەی هاتوچۆدا بون و نەیاندەتوانی تەنانەت سەردانی کەسوکاریان لە نەخۆشخانەکان بکەن کە لە سەرەمەرگدا بون، ئەو لە شوێنی کارەکەی لە داونینگ ستریت، لەگەڵ چەند هاوکارێکی بەشدارییان لە ئاهەنگێکدا کردوە، بۆیە داوای دەستلەکاركێشانەوەی دەکرێت و بە ''یاساشکێن'' ناویان بردوە.










ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif