کاتى ماڵئاوایی پۆچیتینۆ لە پاریس نزیک دەبێتەوە

ليست هناك تعليقات



ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە، کارگێڕی یانەی پاریس سان جێرمان و ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەر گەیشتونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشکردوە، هەفتەی رابردوو پۆچیتینۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانە فەرەنسیەکە کۆبونەوەی ئەنجامداوە و لەو کۆبونەوەیشدا ئەو ڕێککەوتنە کراوە.

پۆچیتینۆ گرێبەستەکەی لە هاوینی 2023 لەگەڵ پاریس سان جێرمان کۆتاییدێت بەڵام بەهۆی خراپی ئەنجامەکانیانەوە، بەرپرسانی پاریس بڕیاریانداوە دەستبەرداری ببن.

هەروەها لەگەڵ ماڵئاواییکردنی ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینییە ناوی زێدان دەهێنرێت بۆ راهێنەرایەتى یانە پاریسەکە.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif