ليست هناك تعليقات


 
سەردار عزیز

-
ئێستا عێراق لەدۆخی پێش وەرچەرخاندا دەژی، هیچ دەزگایەک شەرعیەتی هەڵبژاردن‌و شەرعیەتی جەماوەریشی نییە، هەموو پرسیارەکان بەو ئاراستەیەن، ئایا سەدر چی دەکات؟ بۆ ئەوەی کەمێک بەرچاومان ڕون بێت، سەرەتا دەبێت بزانین سەدر چیکرد.

سەدر دەیتوانی لەپەرلەمان وەک ئۆپۆزسیۆن بمێنێتەوە، بەڵام وەها دیارە دەیەوێت حکومەت بڕوخێنێت، چونکە مانەوەی لەپەرلەمان وەک ئۆپۆزسیون دەبوە مایەی دروستبونی حکومەت، ئەم خواستەشی لەوێوەیە کە کەس بەبێ ئەو ناتوانێت حکومەت دروستبکات.

ئەوەی بۆ من جێگه‌ی سەرسوڕمانە، ئایا سەدر چۆن دەیەوێت بگاتە ئامانجەکانی؟ ئێستا لەبەردەم دوو بژاردەدایە، یەکەم، ڕازیبوونی نەیارەکانی بەخواستەکانی‌و دروستکردنی حوکمەتی زۆرینە، ئەمە مەحاڵە، چونکە نە سیستەمی سیاسی عێراق ڕێگە دەدات‌و نە خواستی ئێرانە، دووەم، چون بۆ هەڵبژاردن، بەڵام سەدر دۆڕاو دەبێت لەهەڵبژاردنی داهاتوو.

سەدر براوەی ئەمجارەیە نەک بەوەی دەنگی زۆرە، بەڵکو بەوەی کە باش یارییەکەی کردوە، سەدر کەمتر لەملیونێک دەنگی هەیە، ڕکەبەرەکانی دوو هێندە دەنگیان هەیە، لەهەمانکاتدا، نەیارەکانی مارانگازەبوون، جارێکی تر هەڵەی وەها ناکەنەوە.

سیستەمی حوکمداری عێراقی ڕێگه‌ بەسازان نادات، هەروەها سیستەمی گەندەڵی عێراقی ڕێگا بەدیموکراسی نادات، لەم نێوانەدا ئێمە لەبەردەم ئەگەر زۆر بەهێزداین کە هەرلایەکی شیعە سەر بکەوێت هەوڵی لاوازکردن یان لەناوبردنی لایەنەکەی تر بدات، بەتایبەتی ئەگەر لەحکومەتدا بێت. بەم پێییە ئێمە لەبەردەم هاوکێشەیەکداین، یان پێکەوە بیخۆین یان شەڕ؟ بەزمانێکی تر، هەڵبژێرە لەنێوان گەندەڵی یان شەڕ.

لەم میانەدا چی دەبێت؟
ئەندام پەرلەمانە دووەمەکانی بازنەکانی سەدر دەتوانن جێگرەوەی سەدر بن، بەهاتنی ئەوان یان حکومەت دروستدەکرێت یان هەوڵدەدرێت سیستەمی هەڵبژاردن بگۆڕدرێت، چونکە مەرجی ئەم داد-گای بەناوی فیدڕاڵی ئەوەیە کە دەبێت سیستەمی هەڵبژاردن بگۆڕدرێت.

هەموو ئەمانە پەرلەمان بەشەلی بۆ زیاتر لەساڵێک درێژدەکاتەوە، ئەوکاتە ئەندامەکان دەتوانن دەستلەکاربکێشەنەوەو ئیمتیازاتەکانیان وەربگرن، ئایا ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن دەبێت یان شەڕ؟ پرسیارێکی کراوەیە.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif