سەدر داوای تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك دەكات

ليست هناك تعليقات



لەكاتێكدا دادگای باڵای فیدراڵی پرۆژە یاساكەی ڕەتكردووەتەوە، بەڵام ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای پاڵپشتی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك‌ و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق دەكات.
لە ڕێگەی نوسراوێكی فەرمییەوە كە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كردووە، موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا دەكات، یاسای ئاسایشی خۆراك تێپەڕێنێت.

دوای نوسراوەكەی سەدر، حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ پەسەندکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک، پەنا بە خودا تێدەپەرێت و گەلیش سەردەکەوێت، کە پێویستی بەرپرسیارێتی هەموومانە.

داواكەی سەدر و جەختكردنەوەی حاكم زاملی لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای پاڵپشتی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك‌و گەشەپێدان لەكاتێكدایە، ناوەڕاستی ئەم مانگە دادگای باڵای فیدراڵی بە بیانوی ئەوەی پرۆژە یاساكە لەلایەن حكومەتی كاربەڕێكەرەوە ڕەوانەی پەرلەمان كراوە ڕەتكردەوە.

ماوەی دوو مانگە پرۆژە یاساكە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە و بە جێگرەوەی یاسای بودجە ناودەبرێت.

پرۆژە یاساكە، بڕی 35 ترلیۆن دینار واتە نزیكەی 20 ملیار دۆلاری بۆ حكومەتی كازمی تەرخان كردووە، بۆئەوەی لە نەبوونی یاسای بودجەدا بەم پارەیە كاروباری وڵات بەڕێوەببات.

لە پرۆژە یاسای پاڵپشتی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك‌ و گەشەپێداندا لە كۆی نزیكەی 20 ملیار دۆلار، بڕی نزیكەی سێ ملیار دۆلاری بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق