شای ئوردن سەرجەم پەیوەندییەکانی شازادە حەمزە و جووڵەکانی رادەگرێت

ليست هناك تعليقات

دیوانی شاهانەی ئوردن بڵاویکردەوە، شا عەبدوڵڵا رەزامەندی لەسەر راسپاردەکانی ئەو ئەنجوومەنە پیشانداوە کە بەپێی یاسای خانەوادەی شاهانە دروستبووە و بڕیاری لەسەر سنووردارکردنی پەیوەندییەکانی شازادە حەمزەی کوڕی حوسێن و جووڵەکانی دابوو.

دوای نزیکەی ساڵێک لە کێشەکانی نێو خانەوادەی شاهانەی ئوردن، رۆژی 3ـی نیسانی 2022، حەمزەی کوڕی حوسێن بڕیاری دەستبەرداربوونی لە نازناوی"شا" دا، دوای ئەوەی حکومەتی ئوردن بە تێوەگلانی لە "هەڵگیرسانی دووبەرەکی" تۆمەتباریکرد؛ رۆژی پێنجشەممە 19-5-2022 شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئوردن نامەیەکی بۆ "خانەوادەی ئوردنی" نارد و تێیدا دەڵێت حەمزە "هەموو دەرفەتەکانی گەڕانەوەی بۆ هۆشیاری و پابەندبوون بە رێڕەوی خانەوادەکەمانی لەدەستدا و گەیشتوومەتە ئەوەی کە شا حەمزە ناگۆڕدرێت."

شا عەبدوڵڵا هەروەها دەڵێت: "رێگە بەهیچ کەسێک نادەم جا هەر کەس بێت بەرژەوەندییەکانی خۆی بخاتە پێش بەرژەوەندییەکانی وڵاتەوە، تەنانەت رێگە بە براکەشم نادەم ببێتە هۆکارێک بۆ نیگەرانیی زیاتر لە وڵاتەکەماندا."

لە نامەکەیدا شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئوردن هەروەها دەڵێت: "هێشتا حەمزەی برام هەموو راستی و بەڵگە یەکلاکەرەوەکان پشتگوێ دەخات و یاری بە راستی و رووداوەکان دەکات بۆ پشتیوانیکردنی چیرۆکە ساختەکەی؛ بەداخەوە براکەم بەڕاستی باوەڕی بەوە هەیە کە بانگەشەی بۆ دەکات؛ هەروەها ئەو خەیاڵەی کە تێیدا دەژیت نوێ نییە."

شازادە حەمزە کوڕە گەورەی شا حوسێن و شاژنە نوورە و لە لایەن ژمارەیەکی زۆر لە هۆزەکانی وڵاتەوە پاڵپشتییەکی زۆری لێ دەکرێت. ساڵی 1999 و لەسەر بنچینەی وەسیەتێکی باوکی، شا عەبدوڵڵا حەمزەی کردە شازادە، بەڵام لە ساڵی 2004 ئەو نازناوەی لێوەرگرتەوە؛ شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئوردن لە نامەکەیدا ئاماژە بۆ گەڕانەوەی شازادە حەمزە دەدات بۆ پێگەکەی، بەڵام هەرکاتێک بەڵێنبدات نەگەڕێتەوە سەر "رێگەی تاریکی کە چەندین ساڵە پەیڕەوی دەکات، بەرژەوەندیی خۆی نەخاتە پێش بەرژەوەندیی نیشتمانەوە، لە خەیاڵاتی تەسکی خۆی دەربچێت."

سەرەتای نیسانی ساڵی 2021، ئوردن شازادە حەمزەی بە تۆمەتی هەوڵی کودەتا لەگەڵ 20 کەسی دیکە دەستگیرکرد؛ حکومەتی ئوردن لەو بارەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلانێکی بۆ تێکدانی سەقامگیری وڵاتەکەی شکستپێهێناوە. جێگری سەرۆکوەزیرانی ئوردن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا وردەکاری لەبارەی هەوڵەکە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەیەک کەسایەتیی دیار تێیدا بەشداربوون، لەوانەش زڕبرایەکی شا عەبدوڵڵای پاشای وڵات.

هەر لەو نامەیەدا شا عەبدوڵای دووەمی شای ئوردن دەڵێت: "لەماوەی ساڵانی رابردوودا ئەوپەڕی لێبوردەیی و دانبەخۆداگرتن و ئارامگرتنم لەگەڵ براکەمدا هەبووە؛ پاساوم بۆ دۆزیوەتەوە بەوەی رۆژێک دێت پێدەگات و خۆم وەکو پشتیوان بینیوە لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانمان بۆ خزمەتکردنی گەلە سەربڵندەکەمان و پاراستنی نیشتمانەکەمان و بەرژەوەندییەکانی؛ زۆر ئارامم گرت، بەڵام جار لەدوای جار گومانەکانم راست دەرنەدەچوون."

لە کۆتایی نامەکەیدا شا عەبدوڵڵا دەڵێت: "شا حەمزە بەردەوام بوو لە هەڵسوکەوتە خراپەکانی بەرامبەر من و مێژووی خانەوادەکەمان و دامەزراوەکانی دەوڵەت کە هەموو پشتیوانییەکمان بۆ ئەو و خەڵکانی دیکە پێشکێشکرد، بەڵام سەرباری ئەوە بڕیارمدا چاوپۆشی بکەم بەڵکو لەو دۆخە دەربچێت کە خۆی خستووەتە نێوی؛ ئەو هەموو کاتێک برای منە، بەڵام بەردەوام بەگومانەوە مامەڵەی لەگەڵ دەورووبەرەکەیدا کردووە و بەردەوام بووە لە سەرئێشە درووستکردن بۆ وڵاتەکەمان و ئەوەی نیشانداوە کە ناتوانێت خزمەتی نیشتمانەکەمان بکات."

هەروەها سەبارەت بە بڕیارەکانی، شا عەبدوڵڵا دەڵێت: "لەسەر راسپاردەی ئەو ئەنجوومەنەی بەپێی یاسای خانەوادەی شاهانە دروستبووە، بڕیارمدا بە سنووردارکردنی هەموو پەیوەندییەکانی شازادە حەمزە و جووڵانەوەکانی کە رۆژی 23ـی کانوونی دووەمی رابردوو ئەنجوومەن بۆی بەرزکردینەوە و منیش دوامخست بۆ ئەوەی دەرفەتێک بدەمە حەمزەی برام بۆ پێداچوونەوە بەخۆی و گەڕانەوە بۆ رێگەی راست."
 
شا عەبدوڵڵا دەڵێت، هەموو پێداویستییەکانی ژیانێکی گونجاو بۆ براکەی دابیندەکات بەڵام ئەو رووبەرەی نادرێتی کە "بۆ سووکایەتیکردن بە نیشتمان و دامەزراوەکانی و خانەوادە دەیقۆستەوە."
 
 رۆژی 3-4-2021 شازادە حەمزە بن حوسێن و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئوردن بە گومانی پلاندانان بۆ لەسەرکارلادانی شا عەبدوڵڵا و کودەتا دەستگیرکراون. بەرپرسانی ئوردن ئەو کات گوتیان، هەوڵەکە "هەڕەشە بووە بۆسەر سەقامگیریی وڵات."L

رۆژی 3-4-2021 شازادە حەمزە بن حوسێن و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئوردن بە گومانی پلاندانان بۆ لەسەرکارلادانی شا عەبدوڵڵا و کودەتا دەستگیرکراون. بەرپرسانی ئوردن ئەو کات گوتیان، هەوڵەکە "هەڕەشە بووە بۆسەر سەقامگیریی وڵات."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif