پلاسخارت ڕاستی ووت

ليست هناك تعليقات


فارس نەورۆڵی
-
لە گوتارێکدا لەبەر دەم ئەنجومەنی ئاسایش، پلاسخارت پەنجەی خستە سەربرینەکانی عێراق و ڕۆحی کێشەکانی خستە ڕوو، هەر لە گوتارەکەیدا جگە لە پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغداد دوبارە گەڕایەوە بۆکێشەکانی ناو هێزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان.

بلاسخارت جگە لەوەی گوتارەکەی ڕاشکاوانە و واقیعی بوو میهرەبانیشی بۆ خەڵکی عێراق و کوردستان تێدابوو، ئەوەی پەیوەندی بە هەرێمەوە هەیە کە ئاماژەی بەسڕینەوەی زۆنی سەوز و زەرد کرد، لەهەمان کاتدا داوای کرانەوەی زیاتری لەهێزەسیاییەکان کرد بەڕووی یەکتریدا و بەڕووی کۆمەڵگادا کرانەوە بەومانایەی هێزەکان بزانن چیان لەیەکتری دەوێ، خەڵک چی لەهێزە کان دەوێ، ئاخر نەتەوەیەک لەناو خۆیدا نەزانێ چیان لەیەکتر دەوێ ئیتر چۆن دەزانێ چی لەوانی دیکە دەوێ. پلاسخارت ئەو وەک نێردەیەی نەتەوە یەکگرتوەکان و شارەزا لەدۆخی کورد دەزانێ لەمێژە دەردی بێ دەرمانی کورد ترازان و دابەشبون بوە و تائێستا بەردەوامی هەیە کەلەم دوو زۆنەدا خۆی بینیوەتەوە ئەم دوو زۆنە گەر بەردەوابێت لە ڕووی دەرونی و فەرهەنگییەوە سەردەکێشێ بۆ دوو دنیای جیاواز، کە هەمیشە وەک دوو دوژمنی وەهمی خۆی مانیفێست دەکات، دەوروبەریشمان چۆن بیانەوێ بەوجۆر وەک یاری شەترەنج سەربازەکانیان دەجوڵێنن، چونکە چواردەورمان پڕە لە ڕکابەری بێ بەزەیی.

بۆیە پلاسخارت پێی وتین بەردەوامی ئەو دوو زۆنە، لە زۆنەوە دەگۆڕێ بۆ زەلکاو و واقیعی زەلکاویش هەموشت بۆگەن دە کات و دەبێتە واقیعێکی بێ چارەسەر، چونکە هەموو گۆڕانێک لەواقیعدا گۆڕان لە جیهانبینی و لە فیکریشدا دروست دەکات.

ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێ کە پلاسخارت ئەگەر لەناوەندی بڕیاری جیهانیشدانەبێ بەڵام دەزانێ گۆڕانکارییەکان بەرەو کوێ دەڕۆن. بۆیە ئەمە بۆ دوهەم جارە بە کورد دەڵێ بەخۆتاندا بچنەوە، گەر بەم شێوە ئیدارەی سیاسەت بکەن داهاتوتان لە دوێنێتان باشتر نابێت. کەواتە پلاسخارت هەرچی گوت ڕاستی گووت، ئەم گوتانەی پلاسخارت پاڵپشتە بۆ ووتە ئاڵتونییەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی (دوو ئیدارە، واتە سفر ئیدارە، سفر زۆن).


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif