دڵشاد شهاب: سەرۆكی هەرێم لە سلێمانی دەبێت

ليست هناك تعليقات


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و بەجیا لەگەڵ هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی، سەلاحەدین بەهادین و عەلی باپیر کۆدەبێتەوە.

رۆژی یەکشەممە 21-05-2022، دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیگەیاند: "سبەی یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و بەشداری لە رێوڕەسمی دەرچووانی خولی 16ـی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچۆڵان دەکات."

راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی، پاش مەراسیمی دەرچووانی کۆلێژی سەربازی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و چەند حیزب و کەسایەتیی سیاسیی سلێمانی کۆدەبێتەوە. 

لەبارەی گرنگیی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، "ئەو سەردانە گرنگی زۆری هەیە، کاریگەری زۆری لەسەر تواندنەوەی بەستەڵەکی نێوان لایەنە سیاسیەکان و کۆتاییهێنان بەو چەقبەستووییە سیاسییەی هەرێمی کوردستان هەیە."

دڵشاد شەهاب، هەروەها باسی لەوەش کرد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەرۆشە بۆ یەکڕیزی و رێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردستان و لێکنزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif