کۆمپانیایەكی نیشتەجێکردن لە ژێر فشاردا کارەکەی ڕادەگرێت

ليست هناك تعليقات

لە شاری سلێمانی و لە گەڕەکی شۆڕشی نوێ زەویەکی بازرگانی دەکرێتە یەکەی نیشتەجێبوون، لە بەرامبەردا ژمارەیەك چالاکوان و هاوڵاتی ڕێگرن لە ئەنجامگەیاندنی ئەو پرۆژەیە و ئەمەشیان بەڕوونی بە کۆمپانیایی جێبەجێکار  وتوە و ئەوانیش کارەکانیان ڕاگرتوە

هیوا عەبدوڵا، یەکێك لە گروپی دروستکردنی فشار و ڕاگرتنی باڵەخانە نیشتەجێبوەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا کە لە شوێنی زەوی پرۆژەکەدا بەسترا بۆ میدیاکان وتی: ئەم کۆمپانیایانەی کە دەیانەوێت پرۆژەی نیشتەجێبوونی بیست نهۆمی جێبەجێ بکەن، لە چەندین ڕووەوە پێشیلکاریان ئەنجامداوە، وێڕای ئەوەی کە ئەم زەویە بۆ نیشتەجێکردن دابین نەکراوە و بە ڕێگای نایاسایی گۆڕاوە بۆ نیستەجێکردن، هەربۆیە ڕێگە لە جێبەجێکردنی دەگرین

لە ئێستادا سەبارەت بەو پرسە سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و شارەوانی سلێمانی و نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان و وەبەرهێنان و داواکاری  گشتیان کردوە و بە ڕوونی وتراوە کە بە پێی نەخشەی بنەڕەتی ئەو زەویە بۆ نیشتەجێکردن تەرخان نەکراوە.

عوسمان عبدللە، هەر سەبارەت بەو پرسە وتی: لە ڕاستیدا پێویستە ڕێگری بکرێت لە هەموو ئەو بەلاڕێدابردن و گەندەڵی و خراپ بەکار هێنانەی بە موڵکی گشتیەوە دەکرێت، بۆ ئەوەش هەر جۆرە فشارێکی گشتی پێویست بکا دەیکەین بۆ ئەوەی لە ڕێگەی فشاری فراوانترەوە ڕێگری لە نایاسایی بکرێت، خۆشبەختانە لە ئێستادا کارەکە ڕاگیراوە بۆیە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی قسەیتر دەکرێت

ئەگەرچی کۆمپانیای جێبەجێکار تەواوی کارەکانی ڕاگرتوە بەڵام لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی کار لەو پرۆژەیەدا کە بۆ خۆیان ڕایانگەیاندوە جێ بەجێی دەکەن، ڕێگاکانی فشار بۆ ڕاگرتنی فراوانتر دەبن و ڕێگانادەن کاری تێدابکرێت.

ئەو زەویانەی کە لە ئێستادا کارکردن تێیدا ڕاگیراوە دەکەوێتە گەڕەکی شۆڕشی نوێ، کە دەکەوێتە سەر شەقامی شاری سپی بۆگەراجی موەحەد(سەر جوتسایدی عەربەت سلێمانی).





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif