UN داوا لە رووسیا دەکات کۆتایی بە جەنگ بهێنێت

ليست هناك تعليقات


ئەنجوومەنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە رووسیا دەکات دەستبەجێ هێرشی سەر ئۆکراینا رابگرێت و لەو وڵاتە بکشێتەوە.

میشیل باشلێ، کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە قسە لەسەر دۆخی ناهەمواری ئۆکراینا دەکات و دەڵێت، "ملیۆنان خەڵک لەگەڵ ترس و تۆقین، لەژێر زەبر و زەنگی ئاسندا دەژین، شارەکانیان بۆردوومان دەکرێن و خانوو بەسەر خەڵکدا دەڕووخێنرێت."

ئەو بەرپرسەی مافەکانی مرۆڤ گوتیشی، "ئۆفیسەکەی لێکۆڵینەوە لەو دەنگۆیانەش دەکات کە دەگوترێت رووسیا 24 جار بۆمبی هێشوویی لە ئۆکراینا بەکارهێناوە."

میشیل باشلێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات، "بەدواداچوون بۆ ئەو دەنگۆیانەش دەکەین کە دەڵێن رووسیا بە زۆرەملێ خەڵکی لە ماریۆپۆل بردووەتە دەرەوە."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif