ئەمساڵ نزیکەی دوو ھەزار کەس لە ھەرێمەوە فەریزەی حەج بەجێدەھێنن

ليست هناك تعليقات


 
ئەمساڵ نزیکەی دوو ھەزار کەس لە ھەرێمی کوردستانەوە فەریزەی حەج بەجێدەھێنن، بە پێی مەرجەکانیش ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ٦٥ ساڵ زیاترە، ناتوانن حەج بکەن. 

شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمساڵ لە عێراق ١٥ ھەزار ٢٥٢ کەس دەتوانن حەج بکەن و لەو ڕێژەیەش ھەرێمی کوردستان، نزیکەی دوو ھەزار کەس دەتوانن بەشداربن.

وتیشی، ئەو ژمارەیەی ناویان لە تیروپشک دەرچووە، ھەموویان ناتوانن حەج بکەن، چونکە ئەمساڵ پشکی ھەرێمی کوردستان و ھەموو وڵاتان کەمبووەتەوە، بۆیە تەنھا دەتوانن دوو ھەزار کەس یان کەمێک زیاتر بنێرن بۆ سەفەری حەج، چونکە لە تیروپشکی ساڵی ٢٠٢٠دا نزیکەی چوار ھەزار و ٣٠٠ کەس بوون، بۆیە ئەوانەی تەمەنیان ٦٥ ساڵە جیایان دەکەنەوە بۆ ساڵی داھاتوو و بە ھیچ شێوەیەک مافیان ناخورێت و شوێنیان پارێزراوە بۆ ساڵی داھاتوو.

لەبارەی مەرجەکانیشەوە ڕایگەیاند، ئەمساڵ ڕێنمایی وەرگرتنی حاجیان دوو مەرجە، یەکەم تەمەنی حاجیەکە لە ٦٥ ساڵ زیاتر نەبێت، واتە لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٧ ناتوانێت حەج بکات، ھاوکات پێویستە ئەو کەسانە کارتی ڤاکسینی باوەڕپێکراویان ھەبێت و پاسپۆرتیان تەواو بێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif