ئێران و عێراق: پێویستە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنى رێککەوتنەکانى نێوانمان

ليست هناك تعليقات


 
هەردوو وەزیرانى دەرەوەی عێراق و کۆمارى ئیسلامى ئێران جەخت لەوە دەکەنەوە، پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنانەی کە پێشتر لە نێوان هەردوولادا کراون. وەزیرى دەرەوەى عێراق لەلایەن هاوتا ئێرانییەکەیەوە داوەتکرا، بۆ ئەوەی سەردانی ئەو وڵاتە بکات.

8ى نیسانى 2022 ، حوسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان، وەزیرى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامیى ئێران و فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق بە تەلەفۆن قسەیان کرد.

بەگوێرەى راگەیێندراوێکى وەزارەتى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامیى ئێران، هەردوو وەزیر جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە، کە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنى رێکەوتنەکانى نێوانیان.

بەپێی راگەیێندراوەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران داوەتنامەیەکی ئاراستەی هاوتا عێراقییەکەی کردووە، بۆ ئەوەی سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات.

ساڵى 2019 کاتێک حەسەن رووحانى، سەرۆککۆمارى پێشووی ئێران سەردانی عێراقی کرد، ژمارەیەک رێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا واژۆکران.

رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکان لە بوارەکانى نەوت و گاز، بازرگانی، راکێشانى رێگەى ئاسنین، بانک و هاتووچۆى گەشتیاران بوون، بەڵام بەشێکیان وەک خۆیان جێبەجێنەکراون.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif