پەرلەمانی ئەوروپا یاسای دیجیتاڵی پەسندکرد

ليست هناك تعليقات


 
پەرلەمانی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا گەیشتنە رێککەوتن لەسەر یاسای دیجیتاڵی کە کۆمپانیا دیجیتاڵییەکانی وەک گوگڵ و فەیسبووک ناچاردەکات ناوەڕۆکی نایاسایی لەسەر پلاتفۆڕمەکانیان لابدەن و قەدەخەی بکەن.

ئامانجی یەکێتی ئەوروپا لە دانانی یاسای خزمەتگوزاری دیجیتاڵی ئەوەیە کە کۆمپانیاکانی دیجیتاڵی ناچاردەکات بە شێوازێکی بەپەلە ئەو ناوەڕۆکانە لابدەن کە لەسەر پلاتفۆڕمەکانیان بڵاودەبنەوە کە بە ناوەڕۆکی نەگونجا و نایاسایی ناویان دەبات.

بەپێی یاسای خزمەتگوزاری دیجیتاڵی، ئەگەر هەر کۆمپانیایێک سەرپێچی ئەو یاسایە بکات، ئەوا بەڕێژەی 6٪ـی داهاتی ساڵانەی باجی لێوەردەگرێت.

لە چەند ساڵی رابردوودا یەکێتیی ئەوروپا بە تایبەتی بە سەرکردایەتی حکومەتی فەرەنسا کاریکردووە بۆ سنوورداکردنی کۆمپانیا دیجیتاڵییەکان کە بە زۆری ئەمریکین و باجی قورسی بەسەریاندا سەپاندووە. پەسندکردنی ئەم یاسایە بە هەنگاوێکی گرینی وڵاتانی ئەوروپی بۆ کۆنترۆڵکردنی هەژموونی کۆمپانیا گەورەکانی بواری دیجیتاڵ و تەکنۆلۆجیا دادەنرێت.

مارگرێت ڤێستاگێر، بەپرسی کۆمۆسیۆنی ئەوروپا بۆ کاروباری رکابەری و هەروەها دامەزرێنەری بیرۆکەی چاکسازی دیجیتاڵی ئەوروپا لەو بارەیەوە رایگەیاند، ئەو یاسایەی کە پەسندکرا، باشتر بووە لە پرۆژە یاسایەکی دیکە کە پێشتر پێشنیاز کرابوو.

ڤێستاگێر لە ئەکاوەنتی تویتەری خۆیدا نووسیویەتی: "ئەو شتەی کە نایاساییە دەبێت لە پلاتفۆڕمە دیجیتاڵییەکانیش بە نایاسایی بمێنێتەوە."

هەروەها دوای پەسندکردنی ئیاساکە رایگەیاند کە "دیمۆکراسی گەڕاوەتەوە."

ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ستایشی رێککەوتنەکەی کرد و بە رێککەوتنێکی مێژوویی ناویبرد.

ڤۆن دێرلاین رایگەیاند، لەوە بەدواوە پانتایی ئۆنلاین دەبێتە ژینگەیەکی سەلامەت و بەو هۆیەشەوە هەزاران هەلیکاری گەورە دەڕەخسێت.

یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی یاسای خزمەتگوزاری دیجیتاڵی ئەوروپا ئەوەیە کە کاری رێکلامکردن بۆ کۆمپانیاکانی بواری دیجیتاڵ ئەستەم دەکات و رێگرییان لێدەکات بۆ ئەوەی داتاکانی تاکەسی، وەک رەگەز، تەمەن و تایبەتمەندییەکانی دیکەی بەکاربەران بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی بە مەبەستی رێکلام بەکاربهێنرێت.

خالێکی دیکەی یاساکە ئەوەیە رێگری دەکات لە کۆمپانیاکای دیجیتاڵی پەیوەست بە فرۆشی ئۆنلاین وەک ئامازۆن کە بتوانن بازرگانی بە کاڵای نایاساییەوە بکەن.

یاساکە هەروەها داوا لە کۆمپانیاکانی دیجیتاڵ دەکات زیاتر شەفاف بن لەسەر ئەوەی کە چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ داتاکانی بەکاربەردا دەکەن.

بەپێی یاساکە ئەگەر کۆمپانیاکانی بواری دیجیتاڵ و تەکنۆلۆجیا پابەند بە یاساکە نەبن، ئەوا بەڕێژەی 6٪ـی کۆی داهاتی جیهانیان سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت. ئەو بڕە بۆ کۆمپانیایەکی گەورەی وەک فەیسبووک بەپێی داهاتی ساڵانەی 2021ـی ئەو کۆمپانیا دەکاتە 7 ملیار دۆلار.

یاساکەی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر هەموو پلاتفۆڕمە دیجیتاڵییەکانی وەک فەیسبووک، ئینستاگرام، تویتەر، تیکتۆک، یوتیوب و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە دەگرێتەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif