بانکی رافیدەینی عێراق 150 ملیۆن دینار قەرز دەداتە هاووڵاتیان

ليست هناك تعليقات



بانکی رافیدەینی سەر بە حکومەتی عێراق، قەرزێکی 150 ملیۆن دیناری و رێژەی وەرگرتنی سووی سەر ئەو قەرزەی راگەیاند و هاووڵاتیان دەتوانن مامەڵە بۆ وەرگرتنی بکەن، بەڵام ئەو قەرزە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 9-4-2022 بانکی رافیدەین راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، قەرزێک بەبڕی 150 ملیۆن دینار دەدەنە هاووڵاتیان، سوودەکەشی 4٪ دەبێت.

بانکەکە دەڵێ، هاووڵاتیان دەتوانن مامەڵەی کڕینی خانووەکانیان بکەن لە رێگەی لقەکانی بانکەکە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە.

پێشتر بانکی رافیدەین قەرزی نۆژەن و چاککردنەوەی خانووی راگەیاندبوو کە 50 ملیۆن بۆ فەرمانبەران و 30 ملیۆن بۆ هاووڵاتیان بە وەرگرتنی 5٪ سوود بوو کە دەبوایە تا 10ساڵ بیدەنەوە.

پێشتر بەرپرسانی بانکی رافیدەین و بانکی رەشید کە دوو بانکی حکومیین بە تۆڕی میدیایی رووداویان رایانگەیاندبوو، بەهۆی نەبوونی لقیان لە هەرێمی کوردستان، پێدانی قەرزەکانیان هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە .





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق