لە ماوەی یەک ساڵدا دەست بەسەر چوار تۆن ماددەی هۆشبەردا گیراوە

ليست هناك تعليقات


داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان رایگەیاند لە ماوەی 12 مانگی رابروودا دەست بەسەر زیاتر لە چوار تۆن ماددەی هۆشبەردا گیراوە، کە ئەمەش لە 10 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە.

شەهرام کەرەمی، داواکاری گشتیی کرماشان دەڵێت، لە ماوەی ئەم یەک ساڵدا 51 باندی قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان لەنێوبراون و 288 قاچاخچی ماددەی هۆشبەریش گیراون. جگە لەوانە 3 هەزار و 278 وردەفرۆشی ماددە هۆشبەرەکان و 90 فرۆشیاری دیکەی ماددەی هۆشبەریان گرتووە.

بەپێی راپۆرتەکان، لە پارێزگای کرماشاندا نزیکەی 50 هەزار تووشبووی ماددە هۆشبەرەکان هەن، بەڵام جێگری بەرپرسی رێکخراوی ژیانێکی باشتری پارێزگاری کرماشان پێیوایە، ژمارەی ئاڵوودەبووان بە ماددە هۆشبەر لە کرماشاندا لەو ژمارەیە کەمترە.

مەسعود پایەدار، جێگری بەرپرسی رێکخراوی ژیانێکی باشتری پارێزگاری کرماشان، دەڵێت: "ژمارەی گیرۆدەبووان لە کرماشان زۆر دێتە بەرچاو، کە هۆکاری ئەمەش ئەوەیە ئەوانەی گیرۆدە دەبن زۆر بەخێرایی دەگەنە قۆناخی کۆتایی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان و لەسەر شەقامەکان دەکەون".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق