ئەوروپا ڕوی ڕاستەقینەی خۆیان ئاشکرا کرد

ليست هناك تعليقات


شنیار ئەنوەر
-
ئەوروپا دەڵێت، ئاوارەکانی ئۆکرانی زیرەک و خوێنەوارن لەوانە ناچن کە تیرۆر دەگوازنەوە. سەرۆک وەزیرانی بولگاری دەڵێت “دەرگامان کراوەتەوە بۆ ئۆکرانیەکان بەبێ هیچ دۆکۆمێنتێک خۆیان و پێتەکانیان بابێن”.

لەکاتێکدا بەدەیان کورد و ئێراق لە سنورەکانی بیلاڕوس ڕەق بونەوەو مردن پۆڵەندا هات دیواریان دروست کرد بۆی کوردو ئێراقیە ڕیفیوجیەکان دەرنەچن چونکە پێیان وایە ئێمە خوێنەوار و زیرەک نین. ئێمە تیرۆر بڵاودەکەینەوە.

لەکاتێکدا یەکێک لە ئەندامانی ناتۆ بەناوی تورکیا پەلاماری ڕۆژئاوای داو هەمو ئەوروپا تەنها سەیریان دەکردن بەبێ ئەوەی هیچ بکەن. من لە ڕاستیدا پێم ناخۆشە ئەمەی کە لە ئۆکرانیا ڕودەدات بەڵام نابێت

دڵرەقیەکانمان بیرچێتەوە.

ئەمەی تر نامەی کچێکی ڕۆژنامە نوسە کە لە ٢٣/٢/٢٠٢٢ بە ئینگلیزی بۆی ناردوم

دەڵێت؛ من ناوم پەولینە. بەداخەوە زیاتر لە ٦٠٠ کەسی کوردو ئێراقی گیریان خواردوە و بەشێکی زۆریان نەخۆشن بەهۆی سەرماو دوکەڵی ئاگرەوە. نەک تەنها خێزانەکان و منداڵە نەخۆشەکانیان بەڵکو ئەوژنانەشی کەلەوێ منداڵیان دەبێت.

ئەوانەشی کەدەیاننێرنەوە ژیانیان لە خەتەردایە. تکات لێدەکەم ئەمە بڵاو بکەرەوە بۆ ئەوەی ئەم زانیاریە بگاتە هەمو کەس کە چۆن جیهان بێدەنگە لە ئاستیان.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif