رووسیا مووشەکێك بەکاردەهێنێت 10 هێندەی دەنگ خێرایە

ليست هناك تعليقات



رووسیا هێرشێکی مووشەکیی کردە سەر دەیان سەربازی ئۆکراینی لە شاری میکۆلایڤ، لەو کاتەیدا کە خەوتبوون و دار و بەردی بەسەردا رووخاندن. گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیاش دەڵێت، یەکەمجارە مووشەکی هایپەرسۆنیک لە شەڕی ئۆکراینا بەکاردەهێنن.

تاوەکو ئێستا ئامارێکی دروست بۆ ژمارەی گیانلەدەستدان رانەگەیێندراوە، بەڵام سەربازێکی ئۆکراینی دەڵێت، تەرمی 50 سەربازی بە چاوی خۆی ژماردووە. سەربازێکی دیکەش ئاماژە بەوە دەکات، لەو هێرشەدا لانیکەم 100 سەرباز کوژراون.

ڤیتالی کیم، پارێزگاری هەرێمی کیێڤ دەڵێت، "رووسیا بە مووشەک هێرشیکردووەتە سەر سەربازانمان کە خەوتبوون. هەڵمەتی دەرهێنانی تەرمی سەربازان بەردەوامە. منیش چاوەڕوانی داتای فەرمیم لەلایەن سوپای ئۆکراینا بۆ ئەوەی ژمارەی راست و دروست بڵاوببنەوە."

دووکەڵ ئاسمانی باکووری هەرێمی کیێڤی تەنیوە. نێو شار تا رادەیەک ئارامە، بەڵام رووسیا هێرشەکانی بۆسەر هەریەک لە شارۆچکەی بوچا لە باکووری رۆژئاوای کیێڤ و هۆستۆمێل، ئیرپین و مۆشچوون لە رۆژئاوای شارەکە چڕکردووەتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا دەڵێت، بۆ یەکەمجار مووشەکی هایپەرسۆنیک لە شەڕی ئۆکراینا بەکاردەهێنن، مووشەکەکە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە هەرێمی ئیڤانۆ فرانکیڤسک لە رۆژائاوا کردووەتە ئامانج.

مووشەکی هایپەرسۆنیک توانای بڕینی 2000 کیلۆمەتری هەیە و 10 هێندەی خێرایی دەنگ خێراترە.

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا دەڵێت، "ئۆپەراسیۆنی تاکتیکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رووسی 69 پێگەی سەربازیی ئۆکراینایان لە شەوی رابردووەوە کردووەتە ئامانج، 4 فەرماندە و فیرقەیەکی سەربازی لە زەبویانیا، چوار سیستەمی دژەفڕۆکە، سێ سیستەمی ئێس 300، یەک رادار، سێ سیستەمی مووشەکهاوێژ، 12 کۆگەی تۆپ و مووشەک. 43 پێگەی چەک و تەقەمەنی کراونەتە ئامانج؛ هێزی ئاسمانیی رووسیش 12 فڕۆکەی بێفرۆکەوانی ئۆکراینی خستووەتە خوارەوە."

دۆخی ماریوپۆل لە ئۆکرانا لە هەموو شوێنێک خراپترە. ئەمانە وێنەی مانگی دەستکردن کۆمپانیای ماکسار بڵاویکردوونەتەوە.دووکەڵ و وێرانکاری گەورە بە شارەکەوە دیارە. لە وێنەیەکی دیکە دەردەکەوێت کە سەروو 200 ئۆتۆمبێلی خەڵکی سڤیل لە شارەکە دەردەچن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif