موقتەدا سەدر چی دەوێت؟

ليست هناك تعليقات


 موحەمەد ڕەئوف
-
موقتەدا سەدر بەرچاو روونە دەزانێت چی دەوێت و دەزانێت چی دەکات. ھەر ئەوەندەش نا بەڵکو خاوەنی کۆمەڵێک کەسی دڵسۆز و زیرەک و لێزانە، زیاتر لەوەش ھەموو بەرانبەرەکانی باش و جوان دەناسێت.

موقتەدا سەدر بۆ ئەوەی بگاتە ئامانج وستراتیژەکانی، گوتار و ھەڵوێستەکانی بەپێی خواستی زۆرینەی شیعەی عێراق رێکخستووە، وتارەکانی بۆ وەلائییەکانی خۆی ئومێدبەخشن، ھەڵویستی بەرانبەر نەیارەکانی رۆشنە و، بەرانبەر دەوڵەتانی ئیقلیمی رۆشنترە.

موقتەدا دەیەوێت بڵێت نوقتە سەری دێڕ، بەومانەیەی ئەوەی کە تاوەکو ئێستا حوکمی دینی و سیاسی عێراقی کردووە و عێراقی بەرەو کارەسات بردووە ئیتر تەواو، دەبێت بڕواتە دواو ، ئیتر سەرەی عێراقییە نیشتمان پەروەرەکانە بە سەرکردایەتیی موقتەدا سەدر.

موقتەدا لە سوننە و کوردەوە دەستپێدەکات بۆ عێراقێکی نوێ دوور لە ھەژموونی ئێران و ئەمریکا و ھێزە شیعە تاقیکراوەکان، ئەم پلان و ئامانج و ستراتیجەی موقتەدا سەدر کە بەم گووڕ و تینە و لێبڕاوانە و فیدائییانە ئیشی بۆ دەکات بریتییە لە کۆکردنەوەی:

"دەسەڵاتی دینی و زەمەنی لەدەستی خۆیدا"

ئەم چەمکە کۆنە و چەندجارێک و لەچەند جێگایەکی دونیا لەمێژوودا دووبارە بووەتەوە، موقتەدا وەک شیعەیەکی عێراقی باوەڕی بە "ویلایەتی فەقیە" نییە بەڵام باوەڕی بەوە ھەیە کە دەبێت دەوڵەت دینی مدەنی بێت، واتە مەرجەعی دینی و مەدەنی لەدەستی کەسێکی شەرع زاندا کۆبێتەوە و مەرجەع یەکلاکەرەوە بێت بۆ بابەتە چارەنووسسازەکان. 

ئەم مۆدیلەی موقتەدا ئەگەر تەواو بچەسپێت و سەربگرێت ، لەدوا وێستگەدا ئیتر مەراجعی شیعە ھیچ دەسەڵاتێکی سیاسیی و داراییان نامێنێت جگە لەخۆی و، ھیچ مەرجەعێکی سیاسی شیعی دەستڕۆیشتوو نامێنێت جگە لەخۆی. ئەو سیستەمە حوکمرانییە فەقیهەی ئەو باوەڕی پێیەتی بریتییە لە سیستەمی باوکایەتی، بۆیە دەبێت لەئێستاوە کورد وەک نەتەوە و ئوممەتێک و سوننەش وەک مەزھەبێکی جیاواز، بزانن ئایندەی ئەوان و مافەکانیان و وجودیان لە کوێی بیرکردنەوە و نەخشەی زیھنی و ستراتیژیی موقتەدا و سیستمەکەیدایە و نوقتە سەری دێڕ.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif