بڕیارەکەی دادگای ئیتحادی لێدانە لە پێگەی ھەرێمی کوردستان

ليست هناك تعليقات


سالار محمود
-
شیعەو سونە چەن پەرتبن، لەلێدان لەدەسەڵاتەکانی ھەرێم یەکن.

بڕیارەکەی دادگای ئیتحادی دەستوریە. بەڵام یەکەم ھەوڵی کرداری کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی ھەرێمە. ھەوڵەکانی تری ھەموارکردنەوەی دەستوری عیراق لەمەغزادا بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتە فیدراڵیەکانە. پێویستە پارتی تێبگات کێشەکان لەسەرۆکی کۆمار گەورەترن.

تەوقیتی بڕیارەکە مەترسیدارە،

چارەسەر بۆ دەسەڵاتی ھەرێم ئەوەیە ھەنگاوێک بگەڕێنەوە بۆ لای خەڵک، پارتی رێکەوتنی کردوە بۆ ھەمواری دەستور، بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان، ناشزانرێ کام بڕگەی دەستور؟.

یەکێک لە دەرئەنجامەکانی تری بڕیارەکە مامەڵەی ناشەفافی ھەرێم بوە لە دۆسیەی نەوتدا. ئەمەش یەکێک بوو لە ھۆکارەکانی لاوازبونی ھەرێم بەرامبەر بە بەغدا.

بڕیارەکەی دادگا بۆ وەستاندنی مامەڵەی ھەرێمە بە غازی کوردستانەوە لەگەڵ تورکیا.

دەبوو ھەرێم بە رێکەوتن ئەم دۆسیەیە لەگەڵ حکومەتی ئیتحادی چارەسەر بکات، پێش ئەوەی مەحکەمەی ئیتحادی حکومەتی عیراقی دەستکراوە بکات بە ئیجرائاتی یەک لایەنە بەرامبەر بەھەرێم.

دەبوو ھەرێم لەمەحکەمەی ئیتحادی سکاڵای بکردایە لەسەر حکومەتی عیراق بۆ مادەی ١٤٠ی جێبەجێ نەکردوە.

بەم بڕیارە دەرکەوت پرەنسیپی زۆرینە زیانی بۆ کورد ھەیە لە عیراق. پرەنسیپی سازان باشترە چونکە لەھەموو دامەزراوە ئیحادیەکان کورد کەمینەیە.

کەواتە حکومەتی زۆرینەش ھەر بە زیان بۆ پێگەی کوردو ھەرێم دەکەوێتەوە.

ئایندە باشتر دەیسەلمێنێ بەبێ بوونی پرۆژەی ھاوبەشی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و پێکەوە بەشداریکردن لەحکومەتی ئایندەی عیراق چەن بە زیان بۆ پێگەی ھەرێم دەکەوێتەوە

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق